ئه‌مڕۆ ٢٧ی ٨ی ٢٠٢٥ به به‌شداربوونی ئه‌ندامانی ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سوێد و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و باشووری کوردستان، کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکختستنی ناوه‌نده‌کان به‌ڕێوه‌چوو
بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان، ئه‌مڕۆ به به‌شداری سه‌رپه‌رشتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده و ئه‌ندامان بڕیاڕ له‌سه‌ر چۆنێتی ڕێکخستنی ناوه‌نده‌کان کرا.
سه‌ره‌تا کۆبوونه‌وه‌کان، به خووله‌کێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستیپێکرد، دواتر کۆبوونه‌وه به خوێندنه‌وه‌ی وتاری سه‌رپه‌رشتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان خوێندرایه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسێکی درێژ، شیکاری بۆ چۆنێتی دامه‌زراندن و رێکخستنی ناوه‌نده‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان کرا.
شایه‌نی باسه پێداگیری له‌سه‌ر چه‌ساپندنی ئایدۆلۆژی سه‌نترالیزمی دێموکراتیک و چه‌سپاندنی دێموکراتیک بۆ ناوه‌نده‌کان باسکرا!
به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاڕدرا، ناوه‌نده‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان، هەڵبژاردن بۆ ناوەندەكان بکرێ بە شێوەیەكی دیموكراتیک. ئه‌وه‌ش له نێوان ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده له ناوه‌نده‌کان.
بنەمای سەرەكی بزوتنەوە‌ی ئایندە‌ی کوردستان لە سەر سیسته‌می دیموکراتیکت و هاوچه‌رخ چێکراوه. ئه‌وه‌ش دەلالەت لە هەڵبژاردنی ناوەندەكانی دەكات بە شێوەیەكی دیموكراتیک.
لە سەنترالیزمی دیموكراتیك‌دا ڕاو بۆچوونی زۆرینە و كەمینە وەردەگیرێت و پاشان بە پێی بەرژەوەندی گشتی پەسەند دەكرێت. له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه بڕیاڕ دراوه ناوه‌نده‌کان چالاک بکرێن.
20399 جار خوێندراوه‌ته‌وه