بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

 

صورة

ڕزگاری شنگاڵ.

خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان.

ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە.

هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە کوردستانیە ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و گشت خەڵکی شنگاڵ، بە تایبەت خوشک و بریانی ئیزیدی کوردستانیمان دەکەین، کە ١٥ مانگ پێش لە لایەن گروپی تروریستی داعشەوە شارەکەیان داگیرکراو تووشی ئەنفال و جینوساید بوونەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا داواکارین لە گشت ڕێکخراو وڵاتانی مرۆڤدۆست و پشتیوانانی گەلی کورد و خوشک و برایانی ئیزیدیمان، کە هەنگاوی بە پەلە بنرێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگاڵ و گەرانەوەی ژیان لەو شارە پرکارەساتەدا. هاوکات داوا لە لایەنە پێوەندیدارەکان دەکەین کە هەوڵی زیاتر بخەنە گەر بۆ بە جیهانی کردنی کەیسی جین و سایدی خەڵکی شنگاڵ.

کارەساتی دوزخورماتوو.

لە کاتێکدا کە خەڵکی کوردستان سەرقاڵی شادی و خۆشی ڕزگاری خاکی شنگاڵ بوون لە دەستی مرۆڤ و ئازادیکوژانی داعش، کە چی گروپێکی تایبەت دروستکراو لە ژێر ناوی (حەشدی شەعبی) لە لایەن قاسم سلێمانی پیاوە تایبەتەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێراق، کە هاوشێوەی سوپای پاسدارانە. دەستیانداوەتە ئاژاوە نانەوەو شەهیدکردن و گرتن و ماڵ سووتاندنی کوردەکانی شاری هەمیشە کوردستانی دوزخورماتوو. ئەمەش هیچ شاراوە نییە کە دژایەتی کردنی ڕزگاربوونی شنگاڵی کوردستانە و مەبەست دروستکردنی کۆسپ و نائارامییە لە ناوچە کوردستانیەکان، لە لایەن گروپەکانی ئێراقی سەر بە قاسم سلێمانی.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئیدانەی ئەو کردەوانەی حەشدی شەعبی دەکەین و ڕاستەوخۆ بە دەسیسەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەزانین. هەمانکات دەسخۆشی ئاراستەی گشت پێشمەرگە تێکۆشەرەکانی کوردستان دەکەین، کە شێلگیرانە بەرامبەریان وەستاونەتەوە.

هەروەها بە پێویستی دەزانین کە بەبیری لایەنە پێوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان بهێنینەوە هەر جۆرە پێوەندییەک و نزیکبوونەوەیەک لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر زیانبەخشە بە دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان.

 

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

١٤ / ١١ / ٢٠١٥ زاینی

 
پارتی سەربەستیی کوردستان

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...