کە سەبارەت بە بابەتی حەشدی شەعبی ھەڵوێستی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ئێستا و لە پێشوودا زۆر ڕوون و ئاشکرا بووە

صورة

پاش ئه‌وه‌ی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند کە ھاتنی حەشدی شەعبی بەفەرمانی بارزانی بووە،کی ھەرێمی کوردستان ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌یی به‌درۆ خسته‌وه‌.


دەقی ڕوونکردنەوەکە:
لە کۆڕێکی لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە زانکۆی سلێمانی لەبارەی ھاتنی حەشدی شەعبی ھەندێ قسە کراوە و ناوی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھاتووە و لە میدیاکانیش خوێندنەوەی جۆراوجۆر بۆ ئەم بابەتە کراوە.
 
لێرەدا بە گشت لایەکی ڕادەگەیێنین کە سەبارەت بە بابەتی حەشدی شەعبی ھەڵوێستی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ئێستا و لە پێشوودا زۆر ڕوون و ئاشکرا بووە کە ھەرێمی کوردستان لە تێکشکاندن و لەناوبردنی تیرۆریستاندا ناکۆکی لەگەڵ حەشدی شەعبیدا نییە و ھەر کات بۆ شەڕکردن لەگەڵ داعش پێویست بێت ھێزی پێشمەرگە و حەشد یارمەتیی یەکتر بدەن.
بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە حەشدی شەعبی بێت دوزخورماتو داگیر بکات کە خاکی کوردستانە و پێشمەرگە دەیپارێزێت.
 
جەنابی سەرۆک بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە خاکی کوردستان جێگەی حەشدی شەعبی نییە و کوردستان پێشمەرگە و ھێزی ئاساییشی خۆی ھەیە و پێویست بە ھیچ ھێزێکی تر ناکات. ھێنانی حەشدی شەعبی بۆ نێو خاکی کوردستان نە بە ڕەزامەندی  سەرۆک بارزانی بووە و نە کەسیش داوای لێ کردووە ڕەزامەندی پێشان بدات بۆ ھاتنی حەشدی شەعبی.
 
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان
١٨ـی ١١ـی ٢٠١٥
ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...