هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە.

وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ .

ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا  سوکایەتی و بێ ڕیزیە بە دادگاو بڕیارەکانی ،هاوکات بێ ڕیزیە  بە  شەهیدانی  جینۆسایدو کەسوکارەکانیان.

سوڵتان هاشم تاوانبارێکی گەورەی جینۆسایدە،  لەسەرو بەندی بەرپرسیارتیەکانیدا لە سوپای عراقی دا بە سەدان تاوانی ئەنجام داوە لەسەر ئاستی کوردستان و عراق،بۆیە دادگای بالای تاوانەکانی عراق ئەم سزایانەی بەسەردا سەپاند لە  شەست و یەکەمین دانیشتنی دادگای کردنی تاوانبارانی ئەنفالدا لە 24/6/2007  :

(چوار سزای لەسێدارەدان...دو سزای بەندکردنی هەتا هەتایی.....یەک سزای پانزەساڵ زیندانی کردن.....یەک سزای دەساڵ زیندانی کردن،،،دو سزای حەوت ساڵ زیندانی کردن ).

 بەلام بەداخەوە تاکو ئیستا نەتوانراوە  ئەو سزایانەی بەسەردا جێ بەجێ بکرێ.

بێ دەنگی و بێ هەلوێستی  سەرکردەکانی کورد و نوێنەرانی کورد لەبەغدا تێوەگلانیان دەسەلمێنێ لەم کارە نامرۆڤانەیەدا

ئیمە  لە هەڵەبجەوە  بەتوندی هەوڵەکانی بەرەڵاکرەدنی گەورە تاوانباری ئەنفال شەرمەزار دەکەین ، ئەم کارە  هەرکەسو لایەنێک ئەنجامی بدات لەژێر هەر پاساوو بیانویەکدا بێت  ناپاکیەکی نیشتمانی و نەتەوایەتیە، بۆیە داوا لە بەریز عەبادی دەکەین کە ڕێگا نەدا بەم جۆرە کارە لە ساتەوەختی دەسەڵاتیدا تاکو لەمێژوودا  وەک تاوانبار نەناسرێ

هەروەها داوا لە ڕیکخراوەکانی بواری جینۆساید و  مافی مرۆڤ وکەسوکاری قوربانیانی جینۆساید  دەکەین کە هەلوێستی جدیان هەبێت لەسەر ئەم کردوەیە، دوپاتیشی دەکەینەوە کە تاوانبارانی جینۆساید هیچ کەسو لایەن دەولەتیک بۆی نیە فەرمانی بەخشین و بەرەلا کردنیان بۆ دەربکات .

کۆمیتەی هەلەبجەی چاودێری کوردۆساید-چاک

گروپی شەقام
چالاکوانانی هەلەبجە / کۆمیتەی هەلەبجەی چاودێری کوردۆساید-چاک

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...