|
::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::
| ||||||
|
::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی :
پێنچ شه‌ممه 9/9/2010 ::: |
||||||
| :: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | | ||||||
|
|
کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وڵامی گشت پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕیز دایه‌وه.
میوانی تازه‌ی ماڵپه‌ره‌که‌مان کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه.
خۆێنه‌ران و میوانانی به‌ڕیز و به‌رده‌وامی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که میوانی ئه‌م جاره‌ی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستان له ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڕیز کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ه، کاک عارف که‌سایه‌تییه‌کی به‌رچاوی کوردستانیه‌و بۆ زۆربه‌ی خۆێنه‌ران و ئه‌ونیدارانی سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌مان ناسراوه، به کورتی پێناسه‌یه‌کی ناوبراوتان ئاراسته ده‌که‌ین. چاوه‌روانی پرسیاره‌کانی ئیوه‌ی به‌ڕیز ده‌که‌ین. *به‌كورتى عارف باوه‌جانى كێيه . عارف باوه‌جانى له ساڵى 1973 له ناوچه‌ى باوه‌جانى سه‌ر به پارێزگاى كرماشان له‌دايك بووه، له ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی ئاواره‌ی ئێراق بووه، له ساڵه‌کانی 1988 تا 1991 وه‌ک پێشمه‌رگه ده‌چێته ڕیزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له‌ساڵی 1997 له رێگاى كۆميسارياى به‌رزى په‌نابه‌رانه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر له ولآتى نۆ‌رویژ نيشته‌جێ بووه. به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ گه‌له‌که بنده‌سته‌که‌ی ژیانی له وڵاتی نۆ‌رویژ تێکه‌ڵ کردوه به سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه، له‌و بواره‌دا سه‌رنجی زۆر لایه‌نی سیاسی و مه‌ده‌نی نۆرویژی بۆ سه‌ر دۆزی کورد ڕاکێشاوه، کاره به‌رچاوه‌کانی ناوبراو بۆ زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی کورد له وڵاتی نۆ‌رویژ دیاره، کاک عارف ته‌واوی ته‌مه‌نی ئاواره‌یی ته‌رخان کردوه بۆ خزمه‌ت به ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی، ناوبراو که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوه له بواری خزمه‌ت به په‌نابه‌رانی کورد ، ناوبراو پێوه‌ندییه‌کی باشی نێۆنه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، ناسراوی وتێکهڵاوێکی زۆری له نێۆ په‌رله‌مانتاران و سیاسه‌ت زانانی ئوروپای وئه‌مریکایی ونه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی جیهان هه‌یه، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ١٧/ ٢/ ٢٠٠٦ که هزر و پرۆژه‌که‌ی له لایه‌ن کاک عارف بووه دامه‌زراوه، ناوبراو سه‌رۆکی گشتی ئه‌م پارته‌یه. چاوه‌ڕوانی پرسیاره‌کانتان ده‌که‌ین، بۆ به‌شداریکردن وناردنی پرسیار بۆ کاک عارف تکایه سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌که‌مان بکه‌ن، www.serbexo.com Email : serbexo4@gmail.com ده‌سته‌ی به‌ڕێوه به‌ری ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ. وڵامی پرسیاری خۆێنه‌رانی به‌ریزی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازنی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ. www.serbexo.com سڵاو کاک عارف ده‌ستان خۆش و سه‌رکه‌وتووبن له کار و چالاکیه دیپلۆماسیهکانتان بۆ خزمه‌ت کردن به دۆزی ڕه‌وای گه‌لی داگیرکراوی کوردستان. رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستی به که‌سانێکی چاوو نه‌ترس و زیره‌ک و دیپلۆماتکارانێکی وه‌ک ئێوه‌یه که له به‌رابه‌ر داگیرکه‌ران شه‌رمن نه‌بێت. کاک عارف،پێش له‌وه‌ی به‌ڕێزتان هه‌ستن به زۆر چالاکییه‌کی دیپلۆماسی و سه‌ردان و چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ زۆرێک له دامودهزگاو و پارله‌مان و ناوه‌نده سیاسیه‌کانی وڵاتانی رۆژئاوا، زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ خه‌به‌ر بوون له خه‌باتی دیپلۆماسی، هه‌مو کارێکی ئه‌وان له ده‌ره‌وه ته‌نیا به‌شداری کردن بوو له هه‌ندێک ئاهه‌نگ و بۆنه‌کان. به‌ڵام له دوای بینینی چالاکیه‌کانی ئێوه ئه‌وانیش هه‌ندێک شت له ئێوه فێر بوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه له باتی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی ئه‌وان ده‌ستیان کردوه به وه‌رگرتنی هه‌ندێک پاره و یارمه‌تی دارای بۆ حزبه‌کانی خۆیان، تا ئێره‌ش هه‌ر بڵێین کێشه‌یه‌ک نی یه، به‌ڵام له هه‌موو شتێک نا ڕێکتر، نا سیاسی‌تر، ماڵوێرانکه‌رتر ئه‌وه‌یه که له‌باتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن سه‌رنجی کاربه‌ده‌ستانی ده‌ره‌وه ڕابکێشن به لای کێشه‌ی کوردا، که‌چی زه‌می یه‌کتری ده‌که‌ن، هه‌ر لایه‌نێک خراپه‌ی لایه‌نێکی دیکه ده‌ڵێت. سومعه‌و و ناوبانگی یه‌کتر خراپ ده‌که‌ن. نوێنه‌رانی هه‌ر (حزبێکی به ناو کوردستانی و له بنه‌ڕه‌ت ئێرانی) له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاتانه کۆبونه‌وه ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده خراپه‌ی لایه‌ن و حزبه کوردستانیه‌کانی دیکه ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده خراپه‌ی ڕژێم و ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری ئێرانی ناڵێن. زۆرێکیان هاوکاری ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌کانی ئه‌م وڵاتانه ده‌که‌ن به‌ڵام به‌مه‌رجێک له گه‌ڵ فڵانه حزبی کوردی یان فڵانه لایه‌نی کورد کۆبونه‌وه نه‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له پشکی ئه‌وان که‌م ببێته‌وه. به حوکمی ئه‌وه‌ی ئێمه فه‌رمانبه‌رین له‌م وڵاته هه‌ندێک زانیاریمان له سه‌ر چالاکیه ئابڕوبهریهکانی ئه‌و حزب و کۆمه‌ڵه به‌ناو کوردستانیانهمان ده‌ست ده‌که‌وێت. به به‌ڵگه‌وه ده‌یڵێم و ده‌شتوانم به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنم که ساڵی پار و پێرار چه‌ند داموده‌زگایه‌کی هه‌ندێک له وڵاتانی ڕۆژئاوا به نیاز بوون له گه‌ڵ حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆبونه‌وه بکه‌ن و هاوکاریان بکه‌ن بۆ به هێز بوونیان له به‌رابه‌ر "دوژمنی هاوبه‌ش" (ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران)، وه به تایبه‌تی بڕیار بوو کۆبونه‌وه له گه‌ڵ هه‌ردوو پارتی ئازادی کوردستان و پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان وه‌ک دوو لایه‌نی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له گه‌ڵ ناوه‌ندێکی حکومی له‌م وڵاته‌ی که به‌نده‌ی لێیه بکرێت و نوێنه‌رانیان بانگهێشت بکرێت بۆ وه‌رگرتنی ڕاو بۆچونی "پاک و پسک" له سه‌ر کێشه‌ی کورد. به‌ڵام مه‌خابن فیتوفات و نه‌زانین و دوو زبانی هه‌ندێک لایه‌ن ئه‌و شانسه‌ی تێکدا. به‌رده‌وام ئه‌و ئاژاوه گێڕانه له هه‌وڵی خراپ کردنی سومعه‌و ناوبانگی پاک و پسک دان. نازانم ئایا ئه‌مه‌یه ئه‌و خه‌باته مه‌ده‌نی یه‌ی ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت کوردستانی پێ ڕزگار بکه‌ن؟. ڕه‌نگه هه‌ندێک خه‌ڵک بڵێن باشه ئه‌و ناوه‌ند و ده‌زگا حکومیانه چۆن به قسه‌ی هه‌ندێک لایه‌نی کوردی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه قطع بکه‌ن یان هه‌ر په‌یوه‌ندی نه‌هێڵن. ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره ده‌که‌ن ته‌نیا دوو لایه‌نی کوردین ئه‌گه‌ریش پێویست بکات ناوه‌کانی خۆیان و که‌سه‌کانیان ئاشکرا ده‌که‌ین، ئه‌وان ئیدیعای ئه‌وه ده‌که‌ن که زانیاری هه‌واڵگری گرنگی ناوخۆی ئێران و به تایبه‌ت زانیاریان له سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ئێران هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رنجی خه‌ڵکی دیکه بۆ لای خۆیان ڕا ده‌کێشن. هه‌موو مه‌به‌ستێکی ئه‌وان وه‌رگرتنی هه‌ندێک پول پاره‌یه و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک سه‌رمایه و پڕکردنی باخه‌ڵی خۆیان و سه رانی حزبه‌کانیانه. نه مه‌به‌ستیان ده‌رخستنی ڕووی ڕه‌شی کۆماری ئیسلامیه، نه خه‌باتی مه‌ده‌نی له پێناو ڕزگاری نیشتمانی، نه خزمه‌تکردنی کورد و کوردستانه. ئه‌گه‌ر کار به‌و شێوه بڕوات، له دهرهنجاما ئه‌و نهزانکاره پارهپهرهستانه ئابڕوی کورد ده‌به‌ن و هیچ پشتیوانیه‌ک بۆ کورد دروست ناکه‌ن. جا کاک عارف، پێمخۆشه به‌ڕێزتان ئه‌گه‌ر ده‌کرێت به هاوکاری برایانی پارتی ئازادی کوردستان ڕاو سه‌رنجی خۆتان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ربڕن، هه‌وڵی چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزنه‌وه و زیاتر و چالاکانه‌تر هه‌نگاو هه‌ڵگرن و بۆ ئه‌وه‌ی چیتر کهنسانێکی ناکورد په‌روه‌ر و هه‌لپه‌ره‌ست نه‌توانن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و سه‌رانی بازرگان و به‌ناو سیاسهتوانیان زیان به دۆزی ڕه‌وای کورد بگه‌یه‌نن. هه‌ر شاد‌و سه‌رکه‌وتووبن براتان هێمن heminkurd@gmail.com وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : کاک هێمن ی به‌ڕێز، سوپاس له‌و گشت وشه جوانانه‌ت که پێناسه‌ی دڵسۆزی بۆ کوردستانه داگیرکراوهکهته، ئه‌گه‌ر من وکه‌سانی دیکه‌ش هه‌رچیمان کردبێت ئه‌رکی سه‌رشانمانه، پێویسته هه‌موو تاکێکی کوردی به پێی تواناکانی خۆی هه‌وڵبدات بۆ پێشخستنی مافی ڕه‌واو سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌که‌مان، هه‌روه‌ها بۆ زیاتر ناساندنی دۆزی ڕه‌وای کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی به دونیایی ده‌ره‌وه. سه‌باره‌ت به گلێیهکانت له هیندیك له حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وه‌یان بۆ چوونی خۆته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که من بتوانم له‌سه‌ر بدۆێم و بۆچوونی خۆمی له سه‌ر بده‌م، وه‌ک پرینسیپی سیاسه‌تکردن ئه‌وه‌یه که پێویسته بۆ هه‌ر جۆره گلێیهک له‌لایه‌نێک فاکتاو به‌ڵگه‌م هه‌بێت که ئایا ئه‌و لایه‌نه ئه‌و کاره‌ی کردوه یانه، به‌ڵام ناتوانم له‌وه نکۆڵی بکه‌م که مخابن فه‌رهه‌نگی ئێمه‌ی کورد له کۆن ونۆێدا ئه‌وه‌یه که له شۆێنان دژی یه‌ک بخۆێنین، من بۆ خۆم له‌و بواره‌وه زۆر شتم بیستووه‌ته‌وه، پێویسته نه‌وه‌ی نۆی له نێۆ حیزبه‌کان به فکرێکی نۆێترهوه بێنه نێۆ کایه‌کانی سیاسه‌ت، ئه‌وه‌ی که ده‌بینن سه‌دان ساڵه لێێ زه‌ره‌رۆمه‌ند بووین خۆیان لێدوورخهنهوه، شتی نۆی تاقی که‌نه‌وه. له پێوه‌ندی به‌وه‌ش که ئاماژه‌ت به‌وه کردوه که به‌ڕیزتان له شۆێنکی گرنگی یه‌کێک له وڵاتان کارمه‌ندی ، شایه‌تی ده‌ده‌ی له‌وه‌ی که ئه‌و وڵاته ویستوێتی یارمه‌تی لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بدات، ئاماژه‌شیان به پارتی سه‌ربه‌ستیی و پارتی دیکه کردوه، به‌ڵام هیندێک له لایه‌نه‌کان ناڕه‌زایه‌تییان به به‌شداری ئێمه ده‌ربڕیه‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنه، من ناڵێم به‌ڕێزتان ڕاست ناکه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به‌شۆین ئه‌و کاره‌دا هه‌نگاو هه‌ڵگرین پێویسته به‌ڵگه‌ی زانیاریمان لابێت، ئه‌و به‌سه‌ر هاته که‌ی بووه چ ساڵ و ڕێکه‌وتێک بووه، ئه‌و لایه‌نه‌ی حکومه‌تی ناوی چییه سه‌ربه‌چی وه‌زاره‌تێکه، که‌سی پێوه‌ندیدار به‌و دۆسه‌وه کێیه؟. له وڵامی پێشنیاره‌که‌ی به‌ڕیزتان بۆ نزیکایه‌تی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێک، کاکه گیان ئێمه له سه‌رتایی دامههزراندمانهوه تا ئه‌مڕۆش زۆر هه‌نگاومان ناوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی کوردستانی به گشتی و به‌و لایه‌نه‌شه‌وه ناوت هێناوه دۆست بین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیندێک له‌و لایه‌نانه ئه‌و هه‌نگاوه به نیشانه‌ی زه‌عیفی و که‌می ئێمه ده‌بینن، واده‌زانن ئێمه ده‌مانه‌وێ له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه خۆمان بناسێنین، هه‌روه‌ک به‌ڕێزتان و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان شایه‌ت و چاودیره، ئیمه به خۆشییه‌وه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا له زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان له ئاست جیهان و کوردستان ناسراوین، زۆر کار‌و پرۆژه‌ی دیکه‌ی گرنگمان به ده‌سته‌وه‌یه که زیاتر ده‌نگدانه‌وه‌ی به شۆێندا دێت، بۆ نموونه هیندێک له‌و لایه‌نانه دانی شه‌هید ده‌که‌ن به پێناسه‌ی ناساندنی حیزبێک، من بهرگۆێم که‌وتووه وتوویانه کاکه ئێوه تا ئیستا شههیدێکتان نه‌داوه چۆن ده‌توانن خۆتان به خه‌ڵک بناسینن، ئه‌م جۆره بۆچوونه وشکانه هیشتا له نێۆ کۆنه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان باوه، له وڵامدا به خۆێنه‌ران ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش له سه‌رده‌می بڕنه‌و کهڵهشێنکۆف که سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداری و به پشتیوانی حکومه‌تی ئێراق وچه‌پکه پاره‌ی خه‌ت سووری به‌غدا دامهزراباین، ئیستا ئێمه‌ش چه‌ند شه‌هیدێکمان هه‌رهه‌بوو، شه‌هید لای ئیمه پیرۆزه وکوڕ نووشی بۆ ده‌به‌ین، به‌ڵام نایکه‌ن به ئامێرێکی تایبه‌ت بۆ مه‌به‌سته‌کانی تایبه‌تی و به‌هانه هێنانه‌وه. وا هه‌ڵکه‌وه‌تووه که ئێمه له سالی ٢٠٠٦ دروست بووین که ئه‌و شتانه نه‌ما بوون، ئیستا سه‌رده‌می ته‌کنۆلۆژیایی نۆیه، یا هیندێک له‌و حیزبانه خۆیان به دۆست نیشان ده‌ده‌ن و بانگهێشتنمان ده‌که‌ن بۆ دیداری دوولایه‌نه، و دیداره‌کانیش به کامیراو وێنه و فیلمی لێهه‌ڵده‌گرن، که چی له ڕاگه‌یاندنی خۆیاندا به هیچ شێوه‌یه‌ک بڵاوی ناکه‌نه‌وه، وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان بڵاوی نه‌کرده‌وه ئه‌وه ئیدی شاکارێکی گرنگیان کردوه، له حاڵێکدا ئه‌گه‌ر ڕێبوارێکی دیکه سه‌ردانیان بکات به شکۆوه باسی ده‌که‌ن، کاک هێمنی به‌ڕێز ئه‌مه وڵامی هیندێک له‌و حیزبانه، جارێکی دیکه ده‌ڵێم به داخه‌وه ئه‌وانه هێشتا هیچ ده‌سه‌ڵاتیکی سیاسیان به ده‌سته‌وه نییه که چی ئه‌وه‌نده خۆیان به ده‌سه‌ڵاتدار ده‌زانن، وه‌ک ئه‌وه‌ی وابێت حکومه‌تن و خه‌رجی ئه‌م حیزبانه‌ی دیکه ده‌ده‌ن، به‌ڵام با ئه‌وه وه‌بیری خۆیان بێننه‌وه که سیاسه‌ت کردن دوور له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێت، ئیدی له هه‌ر کۆییه‌کی ئه‌م جیهانه بیت جیاوازی نییه، ئه‌گه‌ر لایه‌نێک بۆی جۆر نه‌بوو له هه‌رێمی کوردستان بنکه‌و نووسینگه‌ی هه‌بێت ئیتر به‌و مانا نییه له‌وانی دیکه که‌متره. له کۆتاییدا ده‌ڵێم که ئێمه هه‌میشه به ئه‌رک و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین له‌گه‌ڵ گشت حیزبه‌کانی کوردستانی نزیکایه‌تیمان هه‌بێت، به‌ڵام خۆشمان له هیچیان به که‌متر و داماوتر نازانین، زۆر خۆشحاڵین له‌وه‌ی که له ماوه‌یه‌کی زۆر کوردتدا به هه‌زاران هاوبیری نه‌ته‌وه‌ییمان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه. شایه‌ت شه‌رایه‌تی ئێمه له هیندێک بواردا که‌می ئیمکاناتی له‌وانی دیکه پێشان بدات، به‌ڵام دڵنیاین له‌وه که له‌م قۆناخه ش تێپه‌ڕ ده‌بێن، به‌وه سه‌ربه‌رزین که نان به منه‌تی هیچ لایه‌نێک نابین، به شۆێن که‌م و کوری و قسه‌و قسه‌ڵۆکی لایه‌نه‌کاندا ناگه‌رێین، و درێژه به ئه‌رکی کوردستانی بوون و نه‌ته‌وه‌یی بوونی خۆمان ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه زۆر گرنگه ئه‌م هه‌ڵس و که‌وتانه‌ی هیندێک لایه‌ن ده‌بنه ئه‌زموونێکی باش بۆ ئێمه له داهاتوودا بۆ خۆمان به کاری نه‌هێنین. پرســــار له‌لایه‌ن :rebim serxoesh ریز و حورمه ت باوان ئیوه له سه ر چی له دیموکران جیا بوگن؟ بو چی خوتان حزبتان دروست کرد ئه حزاب هاوبیرتان ک زور هه یه له روژهه لات کارتان بکردا‌یت؟ بروات چییه ک کورد ئیرانیه؟ فیدرالیزم له ئه م سه رده مه چون ده بینی ؟ پیت وایه ئیستا کاتی خه باتی مه ده نیه یا چه کداری ؟ خه باتی پژاک چون ده بینی؟ وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : کاک سه‌رخۆشی به‌ڕێز، له وڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا جیابوونه‌وه‌ی من له حیزبی دیمۆکرات ته‌نیا له‌به‌ر هزری سه‌ربه‌خۆخوازی بووه، من پێم وابوو که پێویسته جووڵانه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆخوازی بۆ ئه‌وبه‌شه‌ی کوردستان هه‌بێت. له وڵامی پرسیاری دووه‌متدا من پارتێکی وام له ڕۆژهه‌ڵات نه‌ده‌بینی که چالاکانه بۆ ئه‌و ڕێبازه کار بکات. ئه‌و فیدرالیزمه‌ی که هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان باسی لێوه‌ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ هیندێک وڵاتی جیهانی به‌رامبه‌ری ده‌که‌ن، ئه‌وه هه‌رگیز له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نایه‌ته‌دی ، پاشان له دوای زیاد له نیو سهدهخهبات هێنانه ئارای فیدرالیزم، ده‌توانم بڵێم به داخه‌وه نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی به ئێرانی کردنی کورده به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه، ده‌نا هه‌ڵکه‌وته‌و سیسته‌می زاڵ له ناوچه‌که هه‌رگیز ڕێخۆشکه‌ر نییه بۆ دروست بوونی ئێرانێکی فیدراڵ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش له درژایی مێژووی داگیرکه‌رانی خاکه‌که‌مان، وڵاتانێکی وه‌ک که‌نه‌دا و سویسرا بایه‌ن جیاوازییان له‌گه‌ڵمان نه‌کردایه و مافی ته‌واومان هه‌بایه له‌وانه‌یه هه‌رگیز بیرمان له سه‌ربه‌خۆیی نه‌کردبایه‌ته‌وه، به‌ڵام مێژووی ئه‌م هه‌موو ساڵه و گۆڕانی ده‌یانی ڕێژیم له ناوچه‌که‌دا بۆ ئێمه‌ی سه‌لماندووه که تاقه رێگه‌ی ڕزگاریی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجارییه. وڵامی پرسیاری سێیه‌متان ئیستا خه‌باتی مه‌ده‌نی زیاتر پێشوازی لێده‌کرێت، کوردیش هه‌میشه ئه‌و هه‌وڵه‌ی داوه و به ناچاری خه‌باتی چه‌کداریشی کردوه، به‌ڵام خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتێک‌دا بکرێت که ئه‌ویش لانیکه‌م ٥٠ % مه‌ده‌نییه‌تی تێدابێت، ڕێژیمێک به ئاگر و ئاسن و به‌ندی و سێداره وڵامی داواکارییه‌کان بداته‌وه، بێگومان ههرئهوهشی به نسیب ده‌بێت. له وڵامی پرسیاری چواره‌متان، خه‌باتی هه‌ر حیزبێکی سیاسی پێوه‌ندی به خۆیانه‌وه هه‌یه، ئێمه ڕیز له بریاری هه‌ر حیزبێک ده‌گرین که چۆن سیاسه‌ت ده‌کات، ئێمه له کاتێکدا هه‌ڵویست له به‌رامبه‌ر به لایه‌نێک ده‌رده‌برین که سیاسه‌ته‌کانیان زیان به گه‌ل بگه‌یه‌نێت و له خزمهتداگیرکهردا بێت، پرســــار له‌لایه‌ن :Shewbo Meriwani کاک عارف ئایا ژن له نێۆ پارتی سه‌ربه‌ستی چۆن ڕێگای پێشکه‌وتنی پێ ده‌درێت، ئایا بۆ تا ئیستا ڕێکخراوی ژنانتان دانه‌ناوه، به نیازنین ئه‌و ڕێکخراوه دروست بکه‌ن. ؟ وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : خوشکی به‌ڕێز شه‌وبۆ خانم، ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت بکێشی چاوێک به به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا بخشێنی ئه‌وه به ئاسانی سیاسه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌مه‌ر پێشکه‌وتنی ژنان ده‌بینی، هه‌م له سه‌ره‌تای به‌رنامه و پرۆگرام، هه‌رم له ناو په‌یڕه‌وی پرۆگرام ، به تایبه‌ت له ماده‌ی ١٥، زۆر به باشی ئاسانکارییه‌ک ده‌بین، که ژنان له نێۆ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کۆنفرانسی تایبه‌ت به خۆیان ده‌توانن به‌شی سه‌رکردایه‌تی ژن له ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی دیاری بکه‌ن، پێویست به‌وه نه‌کات چاوه‌ڕێی ده‌نگی پیاو بن ده‌نگیان بۆ بدات. که له مێژوودا هیچ حیزبێکی کوردستانی ئه‌و شێوه ئاسانکارییه دروست نه‌کردوه. له‌مه‌ڕ دروستکردنی ڕێکخراوی ژنان له به‌رنامه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئاماده‌کاری زۆری ده‌وێ، بۆیه هه‌ر کات ئاماده‌ییمان هه‌بوو ئه‌وه به خۆشحاڵێیه‌وه ده‌ست به کار ده‌بین، پرســــار له‌لایه‌ن :رۆژنامه‌ی ماد له رۆژنامه‌ی ماده‌وه سڵاو بۆ ئێوه به‌رێزانی سه‌ربه خۆخوازان و کاک عارف باوه‌جانی . پرسیار. ١- دیاره کاک عارف گه‌نجێکی خوێن گه‌رمی گه‌له‌که‌مانه و هه‌م وه‌ک که‌سایه‌تیه‌ک و هه‌م وه‌ک سه‌رۆکی پارتێک خۆی به هه‌مولایه‌ک ناساندوه ، ئایا تاچه‌ند توانیوتانه له‌م ته‌مه‌نه که‌مه‌ی پارته‌که‌تان گه‌نجان و لاوانی نێوخۆی کوردستان به‌لای پارته‌که‌تاندا رابکێشن ، یان تۆانیوتانه کۆمیته‌ی ته‌شکیلاتی له‌شاره‌کاندا پێکبهێنن ٢- له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی پارته‌که‌تاندا توانیوتانه رێکخراوه‌کانی ژنان و قوتابیان و لاوان له‌ریزی پارته‌که‌تاندا دروست بکه‌ن ، گه‌ر نه‌تان کردوه له‌به‌رنامه‌ی کارتان دا هه‌یه یان لهپهیرهو ی نێوخۆی پارته‌که‌تان ئاماژهتانبۆکردوه. ٣- ئایا له نێو پارته‌کانی تری رۆژهه‌ڵات حیزبه‌که‌تان ئیعترافی پێکراوه به‌فه‌رمی ،واتا دان نراوه به هه‌بونی پارته‌که‌تان. له‌گه‌ڵ رێزی رۆژنامه‌ی ماد . www.rudem1.jeeran.com وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : سڵاو له ماندوونه‌بوونی ئێوه‌ی به‌ڕیز له ڕۆژنامه‌ی ماد، به تایبه‌ت به‌ڕێزتان به‌رپرسی ئه‌م ڕۆژنامه ئینته‌رنێتییه که شه‌ونخوونی زۆر ده‌که‌ی به شۆێن ئێش و ئازاره‌کانی گه‌له‌که‌ماندا، ده‌یخه‌نه به‌ر ده‌ستی خۆێنه‌ران، به‌خۆشییه‌وه پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و ماوه که‌مه‌دا زۆر له ریکخستنه‌کانی ناوخۆی وڵاتمان ڕازین، وئه‌وه‌ی که زۆر بۆ ئێمه‌ی جێگای خۆشحاڵییه و شنازییه که بێجگه له هه‌رێمه‌کانی دیکه، ڕێکخستنه‌کانمان له هه‌رێمه‌کانی کرماشان و ئیلام و لوڕستان له ئاستێکی زۆر باشدایه، به تایبه‌ت زۆربه‌یان لاو خۆێندکارن. ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان‌مان هه‌یه، زۆریش چالاکن، ئه‌مه‌ش ماڵپه‌رێ ڕێکخراوهکهیانه www.rlsk.org ، به‌رێز کاک هاشم موحه‌ممه‌دی لاوێکی کرماشانی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ به‌رپرسی ئه‌و رێکخراوهمانه. به‌رنامه‌شمان هه‌یه بۆ ڕێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، و له پاش کۆنگره کاری بۆده‌که‌ین. له نێۆ پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هیچ لایه‌نێک راسته‌و خۆ شتێکیان به ئێمه نه‌وتووه که ئایا ئێمه‌یان لاپه‌سه‌نده یانه، هاتووچۆ و دیدارمان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش کۆسپێکی گه‌وره نییه بۆ ئێمه، ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه له تاراوگه‌ن، با ئه‌و کاره ڕاگرین بۆ دوا ڕۆژ و وه‌زیری ناوخۆی کوردستانی ئازاد ئه‌و بڕیاره بدات نه‌ک حیزبێک له تاراوگه. پرســــار له‌لایه‌ن :ڕوییا ن، تاران کاک عارف چاومان ڕوون، من یه‌که‌م جار ناوی جه‌نابت له خزمه‌ت خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌لاح سۆران بیت، متائسفانه جه‌نابیان له‌م ڕۆژانه فه‌وتیان کرد، ئێوه دیدو بۆچوونتان له سه‌ر ئه‌و مامۆستایه چییه؟ ، وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : سڵاو خوشکی به‌ریزم ڕوییا خانم، ریزی زۆرمان بۆ کوردستانیان به‌ریزی دانیشتووی تاران هه‌یه، به‌ڵێ سه‌د داخ و مخابن که که‌سایه‌تی وا نه‌ته‌وه‌ییمان له کیس چوو، من ههر٢٠ خوله‌ک به دوای فه‌وتکردنی مامۆستا سه‌لاحی خۆشه‌ویست هه‌واڵه‌که‌م پێگه‌یشت، ناوبراو قووتابخانه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بوو بۆ گه‌له‌که‌مان، پێویسته هه‌رگیز ئه‌و که‌سایه‌تییه له یاد نه‌کرێت. له ڕوانگه‌ی ئێمه جێگایی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، من وه‌ک قووتابییه‌کی خوا لێخۆش‌بوو به‌رده‌وام پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵی هه‌بووه. پرســــار له‌لایه‌ن :قادر عه‌بدوڵایی ، قروه خۆشحاڵم که کاک عارف له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئاماده‌یه بۆ وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی ئێمه، کاک عارف وه‌ک بیستوومانه که ئه‌م پارته تایبه‌ته به خه‌ڵکی کرماشان و هه‌ورامانات ئایا ئه‌مه ڕاسته؟ ئایا ئێوه حیزبێکی کۆمۆنیستین ئا ئیسلامی ؟ وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : کاک قادری به‌ڕیز سڵاوتان لێ بێت، کاکه گیان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتی گشت چین و تۆێژ و هه‌رێمێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، مخابن بۆ کزکردنی ئه‌م جووڵانه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه زۆر پڕوپاگه‌نده دروست کراوه که به خۆشییه‌وه زوو پووچه‌ڵ بوونه‌ته‌وه، یه‌کێک له‌و پڕپاگه ندانهش ئه‌وه‌یه که جه‌نابتان بیستووتانه، تکایه زیاتر ته‌ماشای کار‌و به‌یاننامه و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیی بکه، یا ته‌ماشای پیکهاته‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و پارته بکه. که به‌خۆشییه‌وه له زۆربه‌ی هه‌رێمه‌کانی تێدایه، وڵامی پرسیاره‌که‌ی دیکه ئێمه نه حیزبێکی کۆمۆنیستین نه حیزبێکی ئیسلامی، بگره پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخواز و لیبراڵ دیمۆکراتین. پرســــار له‌لایه‌ن :کوردستان عه‌زیزی سوید کاک عارف بۆ ئێمه‌ی کورد که خاوه‌نی ئێرانین، ئه‌م ئێرانه به ئاسانی بده‌ین به خه‌ڵک؟ ئه‌گه‌ر ئێمه له ئێران جیابینه‌وه چیمان هه‌یه پێێ بژین؟ وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : خوشکه کوردستانی به‌رێز، دوژمنان و داگیرکه‌رانی خاکی کوردستان وێرای ئه‌وه‌ی که به کوشتن و ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌یان وه‌سیله‌ی دیکه له‌هه‌وڵی له بهیندانمان بوون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز بیر له داواکاری و مافه‌کانی خۆمان نه‌که‌ینه‌وه، هاوکات هه‌وڵیان داوه له ڕێگه‌ی دروستکردنی به‌ڵگه‌و مێژووی ناڕاست خه‌ڵکه‌که‌مان بخه‌نه قه‌یرانی دڵه‌ڕاوکێ، من له پرسیاری هاوبیری دیکه باسم کردوه، که خاکی کوردستان له خه‌ڵکه‌که‌ی زیاتر سه‌ره‌وت وسامانی هه‌یه، به‌ڵام چوون خۆمان له‌و سه‌ره‌وه‌ت وسامانه‌ی بێخه‌به‌رین و داگیرکه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا هه‌یه، ناتوانین بڕوا به خۆمان بێنین. پرســــار له‌لایه‌ن: كه‌ریم سه‌رده‌شتی کاک حارف ماندوو نه‌بی کاتێک پێت ده‌ڵێن تۆ ئێرانی چ ئیحساسیکت هه‌یه ؟ تۆ چی به‌و حیزبانه ده‌ڵیی خۆیان ده‌ڵێن کورد ئێرانییه ؟ چی بکه‌ین فکری ناشیونالیستی ئێران بنبر بکه‌ین؟ چۆن بتوانین پێوه‌ندی به‌م حیزبه خۆشه‌ویسته‌ی ئێوه‌وه بکه‌ین؟ سوپاست ده‌که‌م ئه‌گه‌ر جوابم بده‌یته‌وه. وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : سڵاو بۆ تۆی به‌رێزیش کاک که‌ریم، ڕاستی کاتێک پێم ده‌ڵێن ئێرانی وا هه‌ست ده‌که‌م بێڕێزیم پێده‌کریت، به‌و مانایه نا که من دژی وڵاتی ئێران یا وڵاتی دیکه بم، به‌ڵام من بۆ خۆم باش ده‌زانم له دایک بووی کۆیم و خه‌ڵکی کام وڵات و کام دهڤهرم، ئیتر هه‌رگیز ناتوانم خۆم به خه‌ڵکی وڵاتێک بزانم که به زۆرخاک و زێدی داگیرکردوم. ئه‌و حیزبانه‌ی که کورد به ئێرانی ده‌زانن له نێوان ٢ پرسیاردا خۆیان ڕاگرتووه، من پێم وایه خۆیان یه‌ک لا که‌نه‌وه باشه، یه‌کێک له‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه که له به‌رنامه‌و پرۆگرامی خۆیان نووسیویانه که خاکی کوردستان به سه‌ر ٤ ده‌وڵه‌تدا دابه‌شکراوه، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کورد به خاوه‌نی ئه‌سڵی ئێران ده‌زانن، ده‌ڵێن ڕێگاناده‌ین به هیچ فارسێک خۆی له ئێمه به ئێرانی تر بزانێت، ئا لێره‌دا پیویسته به شۆێن وڵامه‌که‌یدا بکؤڵنه‌وه، ئه‌گه‌ر من خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌م و له هه‌موو دانیشتووانی ئه‌و وڵاته ئێرانی تر و خاوه‌نی ئێرانم، ئیتر مانایی نییه بنووسم کوردستان به سه‌ر ٤ وڵات دابه‌شکراوه یه‌کیان ئێرانه؟. به هه‌رحاڵ به‌شێک له حیزبه‌کان ئه‌وه‌ش به تاکتیکی سیاسی ناوده‌به‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه له ڕێگه‌ی که‌لاس و خول و ڕاگه‌یاندنیان هه‌میشه خه‌ڵکی کوردیان به ئێرانی بوون په‌روه‌رده کردوه. ئه‌وه‌ته ده‌بینین له درێژایی مێژووی کێشه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین هه‌رگیز حیزبه سیاسییه‌کانی فه‌له‌ستین ئاماده نه‌بوون خه‌ڵکیان به‌وه په‌روه‌رده بکه‌ن که خۆیان به ئیسرائیلی بزانن و له چوارچێوه‌ی ئیسرائیل‌دا بژین. من ده‌ڵێم خۆزگه حیزبه کوردییه‌کان له ئاست نێۆنه‌ته‌وه‌یی تاکتیکیان بکردایه به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستانیان باش له‌وه ئاگادار بکردایه‌ته‌وه که ئێران خاکی ئێمه نییه، ئه‌و خاکه‌ی له سه‌ری ده‌ژین ناوی کوردستانه. بۆ له‌به‌یندانی هزری ناشیونالیستی فارسی پێویستمان به ئامێری ڕاگه‌یاندن و ڕوونکردنه‌وه‌ی زانستی زۆر هه‌یه، چوون به ڕاستی ونهیشارینهوه ناشیونالیستی فارسی زۆر زیره‌کانه دزه‌ی کردوه‌ته نێۆ مێشکی تاکی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش، وایان کردوه که کوردی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵاش خۆی به شانازییه‌وه به وڵاتی ئێران (پهرشیان لاند) ده‌زانێت. ئێمه مانان که ئه‌گه‌ر %١ باس له خۆشه‌ویستی بۆ وڵاته داگیرکراوه‌که‌مان بکه‌ین که چی مارکی ناشیونالیستیمان لێده‌ده‌ن، هه‌رچه‌ند بۆ من گه‌وره‌ترین شانازیه ناشیونالیست بم، به‌مانای ڕاستی و خۆشه‌ویستی بۆ خاکه داگیرکراوه‌که‌م، به‌ڵام مه‌به‌ست له‌وه ئه‌وه‌یه که داگیرکه‌ر وا ده‌زه‌یی کردوه‌ته نێۆ هزر و هۆشی کۆمه‌ڵگاکه‌مان که هیندێک که‌س زۆر به شه‌رمه‌وه باس له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی خواردنێکیان به زۆر دهردخوارد بده‌ی، بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که ئه‌وان خۆشه‌ویستیان بۆ خاک و وڵاتێک هه‌یه سه‌دان ساڵه داگیری کردوین، زمان و به‌رگ و فه‌رهه‌نگمان کهنارخراوه وهه‌میشه وه‌ک به‌رده‌و بنده‌ستی تاران چاومان لێکراوه. ئه‌مانه نموونه‌ی زیره‌کی ناشیونالیستی فارسین، ئێمه‌ش پێویسته باش باش بیر له خۆمان بکه‌ینه‌وه له خۆمان بپرسین بنده‌ستی ومهزوڵمی تاکه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ش پیوهیسته یه‌که‌م هه‌نگاوه‌مان ئه‌وه بێت که هه‌موو ئاسه‌وارێکی ناشیونالیستی داگیرکه‌ران له خاک و زێدمان دوور خه‌ینه‌وه، پێویسته کۆمه‌ڵگاکه‌مان زۆر به په‌له له‌و پلانانه هۆشیار که‌ینه‌وه. بۆ پێوه‌ندی گرتن به پارتی خۆتان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ه‌وه، ده‌توانن له ڕێگه‌ی به‌شی پێوه‌ندی گرتنی ماڵپه‌ڕی ڕه‌سمی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ناو و ژماره ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ دابنێن، هه‌ڤاڵانی ڕێکخستنه‌کانمان پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ده‌گرن. پرســــار له‌لایه‌ن :شلێر ع . بانه کاک عارف سلام ، ئایا حیزبی سه‌ربه‌ستی له ناوچه‌ی بانه ته‌شکیلاتی هه‌یه ، ئایا ڕاسته ئێوه ئه‌مریکا پشتگیریتان ده‌کات، ئایا ژن له ڕوانگه‌ی حیزبی ئێوه‌دا چی جێگه‌و پێگه‌یه‌کی هه‌یه. وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : خوشکه شلێری به‌ڕێز پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕێکخستن و هاوبیری هه‌یه، بهخۆشحاڵێیهوه له بانه‌ی خۆشه‌ویستی مه‌ڵبه‌ندی خۆڕاگریش رێکخستنمان هه‌یه. هیچ وڵاتێک و هیچ لایه‌نێکی کوردستانی و جیهانی هاوکاری ماڵی ئێمه‌ی نه‌کردوه، ئه‌گه‌ر بیکردایه ئیستا ئاکامه‌کانی دیاربوو. بۆ وڵامی پرسیاره‌که‌تان له‌سه‌ر ژن، تکایه وڵامی هه‌مان پرسیار که چه‌ند به‌ڕێزی دیکه کردویانه بیخۆێنهه. پرســــار له‌لایه‌ن :هه‌ڵۆ مهابادی ، ئوسترالیا کاک عارف خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که له ڕێگه‌ی ئه‌م سایته‌وه بتوانم ڕاسته‌وخۆ پرسیاره‌کان بنێرمه خزمه‌تتان. من به بوونی جه‌نابت شانازی ده‌که‌م، خۆزگه له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان چه‌ند کوردێکی نه‌ترس وجهربهزهی وه‌ک تۆمان هه‌بایه له ئاست فارس و عه‌جه‌م چۆکی دانه‌نایه، من زۆر موزاحیمی نابم و پرسیاره‌کانم به شێوه‌ی خۆاره‌وه ده‌ست پێده‌که‌م. ١. پارتی سه‌ربه‌ستیی بۆ هه‌ر باس له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات، بۆ باس له کوردستانێکی یه‌کگرتوو گه‌وره تر ناکات ؟ ٢. منیش کامله‌ن له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی به‌ڕێزتانم که هه‌میشه پێداده‌گری بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی وڵامی چه‌ند هاوڕێیه‌کم بده‌مه‌وه، تکایه ئاماژه بکه به‌و سه‌رچاوه ئابووریانه که ئێوه پێتان وایه کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ بن ده‌توانن پێی بژین و موحتاجی عه‌جه‌م و فارس نه‌بن. وڵام له لایه‌ن عارف باوه‌جانی : زۆر بۆ به‌ڕێزتان کاک هه‌ڵۆ، من هه‌رچیم کردبێت ئه‌رکێ سه‌رشانی خۆمم به جێگه‌یاندووه، چوون من بێگانه‌یه‌ک نیم خزمه‌ت به کوردستان بکه‌م، من تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگام سوپاس له‌گشت ڕێز لێنانه‌که‌ت. له‌مه‌ر پرسیاری یه‌که‌متان، ئه‌وه پێوه‌ندی به زۆر بابه‌تی گرنگه‌وه هه‌یه که له‌وانه‌یه باسکردنی لێره‌دا زۆر ته‌واوکه‌ری مه‌به‌سته‌کان نه‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشای به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بکه‌ی، له‌وێد هاتووه که : پرۆگرام به‌شی یه‌كه‌م: ئامانجه گشتییه‌كان ١ ـ "پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان" نیشتمانی کورد به هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه به یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌ناسێ، ئه‌و سنوورانه‌ش که خراونه‌ته نێوان به‌شه‌کانی کوردستان و به ڕواڵه‌ت له‌تیان کردووه، به ده‌ستکردی داگیرکه‌ر وسنووری زۆره‌ملییان داده‌نێ و به ڕه‌سمییه‌تیان ناناسێت، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا، پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌پێێ چه‌ندین هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسی وستراتیژیکی ڕۆژ له ناوچه‌که‌دا، خه‌بات و تێکۆشانی ئێستای ته‌رخان ده‌کات بۆ به‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واته کوردستانی بنده‌ستی ڕێژیمی ئێران. له وڵامی پرسیاری دووه‌متان که له وڵامی به‌رێزێکی دیکه باسمان کردوه، که زۆر سه‌رچاوه‌ی ئابووی له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه که به‌شی هه‌ره زۆریان له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه ئاشکرا نه‌کراون. ئه‌وی که ئیستا ئاشکراو به‌رچاوه نه‌وتی کرماشان، مه‌نبه‌عی گازی ئیلام، کانگه‌ی زێر و زێو له سنه، کشت و کاڵ، به‌رهه‌می شاخه‌کانی کوردستان، و چه‌ندین شۆێنی گرنگی گه‌شت و گوزار وده‌یان کانگه‌ی دیکه‌ی نه‌وتی شاراوه، که ئێمه‌و زۆر لایه‌نی دیکه‌ش له‌و بواره‌دا زانیاریان لایه، به‌س ته‌نیا نه‌وتی کرماشان که داگیرکه‌ران به نه‌وتی شا ناویان ناوه، ده‌توانێ کێشه‌ی ئابورری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات. بڕوا بکه‌ن ئه‌گه‌ر داگیرکه‌ران بیانزانیبایه که کورد هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ئابوری نییه له مێژه لێمان ده‌گه‌ران جیا ببینه‌وه‌و له کۆڵی ئه‌وان ببینه‌وه، به‌ڵام ده‌زانن که گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ده‌ستکه‌وتی ئه‌وان له خاکی ئێمه‌یه بۆیه هه‌رگیز وازمان لێناهێنن. سوپاس بۆ هه‌مووتان و هیوادارم له وڵامه‌کان ڕازی بن. براتان عارف
پرســــار له‌لایه‌ن :bawajanikak arf gian ba booni kordeki sadiq ka tania hadafi rzgari khalkakamana shanazi dakam. aya ba ray ewa lorry lorestan la gal lory aw showenani tr waku chwar mhalu bakhtyary yan yasuj jiawazyan nya? chun ba ray mn khalky ustani lorestan zortr law lorakan khowyan ba kurd nzik dazann -ba pey away ka aor lagal lorakan da buma. spas bo ewa ka mayai eftikhari tawawi kurdu bawajaniakanit hiwadarm waku yak dana bawajani btwanm khzmatek la pal ewa da bo kurdistan bkam ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-11-13 20:41:10
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :Nahid Rashidiankak Aref hiway serkewtin, bo ewe exwezm, prsyarekem le beriztan heye, aya be ray ewe, zoo nie bo serbexoiy, chon ime hishta bnerti ferhegi tewawman nie bo em xebate gewre, her bjin ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-10-05 23:35:13
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :هه‌ڵاڵه ڕه‌حیمی، دانیمارککاک عارف ماندوو نه‌بن و هیوام سه‌رکه‌وتنتانه. کاک عارف له فایسبووک ناویک هه‌یه به ناوی سه‌ربه‌ستی تی ڤی، باس له کردنه‌وه‌ی کاناڵێکی ته‌له‌فزۆینی تازه‌ی کوردی نه‌ته‌وه‌یی به ناوی (سه‌ربه‌ستی تیڤی) ده‌کات، زۆر خه‌ڵک باس له‌وه ده‌که‌ن که ئێوه‌ن خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی ئه‌و کانالهن، ئایا ئه‌و هه‌واڵه راسته؟ ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-10-01 15:19:44
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :Heminسڵاو کاک عارف ده‌ستان خۆش و سه‌رکه‌وتووبن له کار و چالاکیه دیپلۆماسیهکانتان بۆ خزمه‌ت کردن به دۆزی ڕه‌وای گه‌لی داگیرکراوی کوردستان. رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستی به که‌سانێکی چاوو نه‌ترس و زیره‌ک و دیپلۆماتکارانێکی وه‌ک ئێوه‌یه که له به‌رابه‌ر داگیرکه‌ران شه‌رمن نه‌بێت. کاک عارف،پێش له‌وه‌ی به‌ڕێزتان هه‌ستن به زۆر چالاکییه‌کی دیپلۆماسی و سه‌ردان و چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ زۆرێک له دامودهزگاو و پارله‌مان و ناوه‌نده سیاسیه‌کانی وڵاتانی رۆژئاوا، زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ خه‌به‌ر بوون له خه‌باتی دیپلۆماسی، هه‌مو کارێکی ئه‌وان له ده‌ره‌وه ته‌نیا به‌شداری کردن بوو له هه‌ندێک ئاهه‌نگ و بۆنه‌کان. به‌ڵام له دوای بینینی چالاکیه‌کانی ئێوه ئه‌وانیش هه‌ندێک شت له ئێوه فێر بوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه له باتی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی ئه‌وان ده‌ستیان کردوه به وه‌رگرتنی هه‌ندێک پاره و یارمه‌تی دارای بۆ حزبه‌کانی خۆیان، تا ئێره‌ش هه‌ر بڵێین کێشه‌یه‌ک نی یه، به‌ڵام له هه‌موو شتێک نا ڕێکتر، نا سیاسی‌تر، ماڵوێرانکه‌رتر ئه‌وه‌یه که له‌باتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن سه‌رنجی کاربه‌ده‌ستانی ده‌ره‌وه ڕابکێشن به لای کێشه‌ی کوردا، که‌چی زه‌می یه‌کتری ده‌که‌ن، هه‌ر لایه‌نێک خراپه‌ی لایه‌نێکی دیکه ده‌ڵێت. سومعه‌و و ناوبانگی یه‌کتر خراپ ده‌که‌ن. نوێنه‌رانی هه‌ر (حزبێکی به ناو کوردستانی و له بنه‌ڕه‌ت ئێرانی) له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاتانه کۆبونه‌وه ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده خراپه‌ی لایه‌ن و حزبه کوردستانیه‌کانی دیکه ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده خراپه‌ی ڕژێم و ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری ئێرانی ناڵێن. زۆرێکیان هاوکاری ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌کانی ئه‌م وڵاتانه ده‌که‌ن به‌ڵام به‌مه‌رجێک له گه‌ڵ فڵانه حزبی کوردی یان فڵانه لایه‌نی کورد کۆبونه‌وه نه‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له پشکی ئه‌وان که‌م ببێته‌وه. به حوکمی ئه‌وه‌ی ئێمه فه‌رمانبه‌رین له‌م وڵاته هه‌ندێک زانیاریمان له سه‌ر چالاکیه ئابڕوبهریهکانی ئه‌و حزب و کۆمه‌ڵه به‌ناو کوردستانیانهمان ده‌ست ده‌که‌وێت. به به‌ڵگه‌وه ده‌یڵێم و ده‌شتوانم به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنم که ساڵی پار و پێرار چه‌ند داموده‌زگایه‌کی هه‌ندێک له وڵاتانی ڕۆژئاوا به نیاز بوون له گه‌ڵ حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆبونه‌وه بکه‌ن و هاوکاریان بکه‌ن بۆ به هێز بوونیان له به‌رابه‌ر "دوژمنی هاوبه‌ش" (ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران)، وه به تایبه‌تی بڕیار بوو کۆبونه‌وه له گه‌ڵ هه‌ردوو پارتی ئازادی کوردستان و پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان وه‌ک دوو لایه‌نی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له گه‌ڵ ناوه‌ندێکی حکومی له‌م وڵاته‌ی که به‌نده‌ی لێیه بکرێت و نوێنه‌رانیان بانگهێشت بکرێت بۆ وه‌رگرتنی ڕاو بۆچونی "پاک و پسک" له سه‌ر کێشه‌ی کورد. به‌ڵام مه‌خابن فیتوفات و نه‌زانین و دوو زبانی هه‌ندێک لایه‌ن ئه‌و شانسه‌ی تێکدا. به‌رده‌وام ئه‌و ئاژاوه گێڕانه له هه‌وڵی خراپ کردنی سومعه‌و ناوبانگی پاک و پسک دان. نازانم ئایا ئه‌مه‌یه ئه‌و خه‌باته مه‌ده‌نی یه‌ی ئه‌وان ئه‌یانه‌وێت کوردستانی پێ ڕزگار بکه‌ن؟. ڕه‌نگه هه‌ندێک خه‌ڵک بڵێن باشه ئه‌و ناوه‌ند و ده‌زگا حکومیانه چۆن به قسه‌ی هه‌ندێک لایه‌نی کوردی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه قطع بکه‌ن یان هه‌ر په‌یوه‌ندی نه‌هێڵن. ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره ده‌که‌ن ته‌نیا دوو لایه‌نی کوردین ئه‌گه‌ریش پێویست بکات ناوه‌کانی خۆیان و که‌سه‌کانیان ئاشکرا ده‌که‌ین، ئه‌وان ئیدیعای ئه‌وه ده‌که‌ن که زانیاری هه‌واڵگری گرنگی ناوخۆی ئێران و به تایبه‌ت زانیاریان له سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ئێران هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رنجی خه‌ڵکی دیکه بۆ لای خۆیان ڕا ده‌کێشن. هه‌موو مه‌به‌ستێکی ئه‌وان وه‌رگرتنی هه‌ندێک پول پاره‌یه و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک سه‌رمایه و پڕکردنی باخه‌ڵی خۆیان و سه رانی حزبه‌کانیانه. نه مه‌به‌ستیان ده‌رخستنی ڕووی ڕه‌شی کۆماری ئیسلامیه، نه خه‌باتی مه‌ده‌نی له پێناو ڕزگاری نیشتمانی، نه خزمه‌تکردنی کورد و کوردستانه. ئه‌گه‌ر کار به‌و شێوه بڕوات، له دهرهنجاما ئه‌و نهزانکاره پارهپهرهستانه ئابڕوی کورد ده‌به‌ن و هیچ پشتیوانیه‌ک بۆ کورد دروست ناکه‌ن. جا کاک عارف، پێمخۆشه به‌ڕێزتان ئه‌گه‌ر ده‌کرێت به هاوکاری برایانی پارتی ئازادی کوردستان ڕاو سه‌رنجی خۆتان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ربڕن، هه‌وڵی چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزنه‌وه و زیاتر و چالاکانه‌تر هه‌نگاو هه‌ڵگرن و بۆ ئه‌وه‌ی چیتر کهنسانێکی ناکورد په‌روه‌ر و هه‌لپه‌ره‌ست نه‌توانن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و سه‌رانی بازرگان و به‌ناو سیاسهتوانیان زیان به دۆزی ڕه‌وای کورد بگه‌یه‌نن. هه‌ر شاد و سه‌رکه‌وتووبن براتان هێمن heminkurd@gmail.com ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-09-26 01:34:17
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :rebim serxoeshریز و حورمه ت باوان ئیوه له سه ر چی له دیموکران جیا بوگن؟ بو چی خوتان حزبتان دروست کرد ئه حزاب هاوبیرتان ک زور هه یه له روژهه لات کارتان بکردا‌یت؟ بروات چییه ک کورد ئیرانیه؟ فیدرالیزم له ئه م سه رده مه چون ده بینی ؟ پیت وایه ئیستا کاتی خه باتی مه ده نیه یا چه کداری ؟ خه باتی پژاک چون ده بینی؟ ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-09-22 11:05:03
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :Shewbo Meriwanikak Aref aya jn le new Parti Serbesti chon regay peshkewtni pe dedret? aya bo ta esta rekxrawi jnantan danenawe, be nyaz nin ew rekxrawe drost bken ? ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-09-20 17:24:59
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :رۆژنامه‌ی مادله رۆژنامه‌ی ماده‌وه سڵاو بۆ ئێوه به‌رێزانی سه‌ربه خۆخوازان و کاک عارف باوه‌جانی . پرسیار. دیاره کاک عارف گه‌نجێکی خوێن گه‌رمی گه‌له‌که‌مانه و هه‌م وه‌ک که‌سایه‌تیه‌ک و هه‌م وه‌ک سه‌رۆکی پارتێک خۆی به هه‌مولایه‌ک ناساندوه ، ئایا تاچه‌ند توانیوتانه له‌م ته‌مه‌نه که‌مه‌ی پارته‌که‌تان گه‌نجان و لاوانی نێوخۆی کوردستان به‌لای پارته‌که‌تاندا رابکێشن ، یان تۆانیوتانه کۆمیته‌ی ته‌شکیلاتی لهسارهکاندا پێک بهێنن 2- له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی پارته‌که‌تاندا توانیوتانه رێکخراوه‌کانی ژنان و قوتابیان و لاوان له‌ریزی پارته‌که‌تاندا دروست بکه‌ن ، گه‌ر نه‌تان کردوه له‌به‌رنامه‌ی کارتان دا هه‌یه یان لهپهیرهو ی نێوخۆی پارته‌که‌تان ئاماژه‌تان بۆ کردوه. 3- ئایا له نێو پارته‌کانی تری رۆژهه‌ڵات حیزبه‌که‌تان ئیعترافی پێکراوه به‌فه‌رمی ،واتا دان نراوه به هه‌بونی پارته‌که‌تان. له‌گه‌ڵ رێزی رۆژنامه‌ی ماد . www.rudem1.jeeran.com ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-09-19 19:11:20
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :ڕوییا ن، تارانکاک عارف چاومان ڕوون، من یه‌که‌م جار ناوی جه‌نابت له خزمه‌ت خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌لاح سۆران بیت، متائسفانه جه‌نابیان له‌م ڕۆژانه فه‌وتیان کرد، ئێوه دیدو بۆچوونتان له سه‌ر ئه‌و مامۆستایه چییه؟ ، ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-09-19 18:26:33
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :قادر عه‌بدوڵایی ، قروهخۆشحاڵم که کاک عارف له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئاماده‌یه بۆ وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی ئێمه، کاک عارف وه‌ک بیستوومانه که ئه‌م پارته تایبه‌ته به خه‌ڵکی کرماشان و هه‌ورامانات ئایا ئه‌مه ڕاسته؟ ئایا ئێوه حیزبێکی کۆمۆنیستین ئا ئیسلامی ؟ ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-09-19 18:24:45
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :کوردستان عه‌زیزی سویدکاک عارف بۆ ئێمه‌ی کورد که خاوه‌نی ئێرانین، ئه‌م ئێرانه به ئاسانی بده‌ین به خه‌ڵک؟ ئه‌گه‌ر ئێمه له ئێران جیابینه‌وه چیمان هه‌یه پێێ بژین؟ ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-09-19 18:21:13
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :كه‌ریم سهردهشتیکاک حارف ماندوو نه‌بی کاتێک پێت ده‌ڵێن تۆ ئێرانی چ ئیحساسیکت هه‌یه ؟ تۆ چی به‌و حیزبانه ده‌ڵیی خۆیان ده‌ڵێن کورد ئێرانییه ؟ چی بکه‌ین فکری ناشیونالیستی ئێران بنبر بکه‌ین؟ چۆن بتوانین پێوه‌ندی به‌م حیزبه خۆشه‌ویسته‌ی ئێوه‌وه بکه‌ین؟ سوپاست ده‌که‌م ئه‌گه‌ر جوابم بده‌یته‌وه ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-09-19 16:11:37
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :شلێر ع . بانهکاک عارف سلام ، ئایا حیزبی سه‌ربه‌ستی له ناوچه‌ی بانه ته‌شکیلاتی هه‌یه ، ئایا ڕاسته ئێوه ئه‌مریکا پشتگیریتان ده‌کات، ئایا ژن له ڕوانگه‌ی حیزبی ئێوه‌دا چی جێگه‌و پێگه‌یه‌کی هه‌یه. ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-09-18 17:29:11
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :هه‌ڵۆ مهابادی ، ئوسترالیاکاک عارف خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که له ڕێگه‌ی ئه‌م سایته‌وه بتوانم ڕاسته‌وخۆ پرسیاره‌کان بنێرمه خزمه‌تتان. من به بوونی جه‌نابت شانازی ده‌که‌م، خۆزگه له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان چه‌ند کوردێکی نه‌ترس وجهربهزهی وه‌ک تۆمان هه‌بایه له ئاست فارس و عه‌جه‌م چۆکی دانه‌نایه، من زۆر موزاحیمی نابم و پرسیاره‌کانم به شێوه‌ی خۆاره‌وه ده‌ست پێده‌که‌م. ١. پارتی سه‌ربه‌ستیی بۆ هه‌ر باس له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات، بۆ باس له کوردستانێکی یه‌کگرتوو گه‌وره تر ناکات ؟ ٢. منیش کامله‌ن له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی به‌ڕێزتانم که هه‌میشه پێداده‌گری بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی وڵامی چه‌ند هاوڕێیه‌کم بده‌مه‌وه، تکایه ئاماژه بکه به‌و سه‌رچاوه ئابووریانه که ئێوه پێتان وایه کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ بن ده‌توانن پێی بژین و موحتاجی عه‌جه‌م و فارس نه‌بن. ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-09-18 17:20:20
وه‌ڵام:
كوردی نووسین
| :::: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ » :::: وتـــار » :::: وتــووێژ » :::: كۆمه‌ڵایه‌تی » :::: هونه‌ری » :::: ڕه‌نگاوڕه‌نگ » :::: ئاگادارییه‌كان » :::: په‌یوه‌ندی » ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 156
» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به وه‌شان ده‌کات
» بانگه‌وازی ژماره ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن » دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده، له پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای تورکیاوه بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن. » کاک عارف باوه‌جانی، که میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه. » شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی! » ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه » خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور. » له ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه، » قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی » Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan » وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به بۆچوونی ئێمه له باتی ئه‌وه‌ی بس له یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه باس له 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت، » له پێوه‌ندی به کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه » له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین » پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند . » توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا » چ جۆره ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟ » هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' » له ناو بردنی پ .ک .ک . به چ مه‌به‌ستێک؟ » هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی بایكۆت .... » دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له بلژیک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:74
|
||||
|
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved
|
||||||