|
::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::
| ||||||
|
::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی :
پێنچ شه‌ممه 9/9/2010 ::: |
||||||
| :: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | | ||||||
|
|
چاوه‌ڕوانی وڵامه‌کانی به‌ڕێز دوکتۆر فاتمه حوسێن په‌ناهی بن.
فاتمه حوسێن په‌ناهی ده‌بێته میوانی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان. خۆێنه‌رانی به‌ریزی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که میوانی ئه‌مجاره‌ی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان، کچه چالاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له تاراوگه به‌ڕێز فاتمه حوسه‌ین په‌ناهییه، که به شێوه‌ی خواره‌وه‌و به پێنووسی خۆی ناسنامه‌ی ناوبراوتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین. ناوم فاتمه حوسه‌ین په‌ناهی به هیوا حوسه‌ین په‌ناهی ناسراوم . ساڵی ١٩٨٠ی له‌شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له‌دایکبووم. هه‌ر له منداڵیمه‌وه خولیا‌و هۆگری ئه‌ده‌بیات بووم. هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵیمه‌وه ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌م بۆ ئه‌ده‌بیات به‌رچاو بووه، مامۆستاکانم چه‌ندین جار هانیان ده‌دام و له‌و بواره‌شدا به‌رده‌وام پشتیوانم بوون . یه‌که‌مجار له پۆلی ٥ ی سه‌ره‌تایی به کتێبێکی کوردی ئاشنا بووم که ئه‌ویش دیوانی مامۆستا قانع بوو. دیوانه‌که‌ی ناوبراو زیاتر هانیدام که بکه‌ومه خولیایی په‌یداکردنی په‌رتووکه‌کانی دیکه‌ی کوردی . پاشان به به‌رهه‌مه‌کانی شاعیری نه‌ته‌وه‌یی مامۆستا عه‌بدوڵڵا په‌شێوه ئاشنا بووم، ئیتر به‌ڕاستی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی وکوردایه‌تیم چووه ئاستێکی زۆر سه‌ره‌وه‌تره‌وه. ئه‌وجار ده‌ستمکرد به نووسینی هه‌ڵبه‌ستی کوردی، یه‌که‌مین شیعری کوردیم له ساڵی ١٣٧٣ ئێرانی له گۆڤاری سروه بڵاوکرده‌وه، ئیدی هه‌میشه به‌رهه‌مه‌کانم له ڕێگه‌ی گۆڤاری سروه بڵاو ده‌کرده‌وه تا کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌شم هه‌ر هاوکاری به‌رده‌وامی گۆڤاری سروه بووم. هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی درێژه‌پێدان به‌چالاکی ئه‌ده‌بی، بووم به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مه‌وله‌وی کورد. له ڕێگه‌ی چالاکیم له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا توانیومه له‌گه‌ڵ زۆر که‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی ونووسه‌ری کوردستانی وه‌ک جوانمه‌رگان ژیلا حوسه‌ینی و مارف ئاغایی. هه‌روه‌ها جه‌عفه‌ری قازی، سه‌رتیپ مه‌نسووری و ده‌یان نووسه‌ری دیکه ئاشنا بووم. دواجار به هۆی فشاری ده‌زگاکانی داپڵۆسێنه‌ری ڕێژیم له ساڵی ١٣٧٨ به ناچاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانم به‌جێهێشت و له باشوری کوردستان گیرسامه‌وه. ئێستاش نزیک به ١٠ ساڵه له وڵاتی یۆنان ده‌ژیم و له‌م وڵاته‌دا زانکۆی باڵای زانسته سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانم خۆێندووه‌و ماسته‌رم وه‌رگرتووه، له‌م تازه‌یه‌شدا دوکتۆرام له بواری(زانسته سیاسیی وکۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ) وه‌ک به‌راور‌د له‌سه‌ر کۆمه‌ڵناسی نه‌ته‌وه‌کان له ئه‌فسانه‌کاندا وه‌رگرتووه، هه‌نوکه وه‌ک مامۆستای زانکۆ له زانکۆی پانتۆین کار ده‌که‌م و هه‌فته‌ی ٢ ڕۆژیش له ڕادۆێی یونان به‌شی نێۆده‌وڵه‌تی به زمانی یونانی به‌رنامه پێشکه‌ش ده‌که‌م. به زمانه‌کانی کوردی، یونانی، ئینگلیزی له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانی کوردستان و یونان به‌رهه‌می نووسین و لێکۆڵینه‌وه‌و وه‌رگێرانم بڵاوکردوه‌ته‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یشم چاپ کراون: ١.کۆمه‌ڵێک له شیعره‌کانم له ژێر ناو (ڕازه‌کانی به‌فر ) هه‌ولێر ٢. شێوه‌کانی هه‌ڤپه‌یڤین : وه‌رگێران هه‌ولێر ٣. پرۆمیتا( خودای ئاگری )، ده‌قی تراژیدیا له یۆنانییه‌وه بۆ کوردی، ٢٠٠٧ سلێمانی ٤. پۆلیتیکا ئاریستوته‌لیس، وه‌رگێران له یۆنانیه‌وه بۆ کوردی، ٢٠٠٧ سلێمانی ٥. ڕازه‌کانی به‌فری، له کوردی بۆ یۆنانی، ٢٠٠٨ ئاتینا، که ٢ جار چاپکراوه ٦. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سپیتیزم له ڕۆژهه‌ڵاتدا، یۆنان ٢٠٠٨ ٧. ئاماده بۆ چاپ. مرۆڤێکی خۆڵه‌مێشی شیعری کوردی. تێبینی : ئه‌ندامی کۆمیته‌ی پێوه‌ندیه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی حیزبی سوسیالدیمۆکراته‌کان، هه‌روه‌ها یه‌کێکم له که‌ی ئی دی ئی .KEDE به‌رپرسانی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه بۆ ئاشتی،ژنان، ئه‌ندامی ڕێکخراوی نووسه‌رانی تاراوگه‌ی (exiled writers ) به‌ریتانیام ساڵی ٢٠٠٩ زانکۆی ئه‌ده‌بیاتی ئونانی له شاری نێۆیورک نامه‌یه‌کی شیعره‌کانمیان وه‌ک به‌رهه‌مێکی گرنگی ئه‌ده‌بی هه‌ڵبژاردوه بۆ خۆیندنی خۆێندکاران، بێجگه له زمانی یۆنانی به زمانه‌کانی ئینگلیزی، فه‌رانسی و فیلیپینی شیعره‌کانم وه‌رگێردراونه‌ته‌وه. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ چاوه‌ڕێی پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێزه له میوانی تازه‌مان. www.serbexo.com --- - serbexo4@gmail.com
پرســــار له‌لایه‌ن :Bakhan ArjomandiHiwa xanm, aya petan waye Iran berew roxan dechet? kam le serkrdekani Rojhellati Kurdistann pe be be twanau diplomate ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-13 20:34:21
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :وڵاتسهرهتا به‌خێرهاتنتان پێ ده‌ڵێم بۆ سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆیی خوازان هیوادارم وێنه‌تان زۆر بێت 1-ئایا خۆتان که‌سێکی سه‌ربه‌خۆیی خوازن یان...؟ 2-هۆی ئه‌وه‌ی که تائێستا وه‌ک پێویست هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو کورد دا به گشتی په‌ره‌ی نه‌سه‌ندووه بۆچی ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟ 3-چی بکرێ باشه بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له ناو کورد دا گشت گیر بکرێ؟ له‌گه‌ڵ ڕێزمدا:ڕ وڵات ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-12 18:04:08
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :ئاریا ئەحمەدیئاریا ئەحمەدی ڕێز‌و سڵاو .... ڕۆشنبیرانی ژن و ڕێکخراوەکانی ژنان تا چی ئاستێک توانیویانە لەبواری ڕۆشنگری لەمەڕ ئەرک و مافەکانی ژنانی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان سەرکەوتوو بن؟ بە بڕوای بەڕێزت باشترین میکانیزم بۆ ناساندن و ئاشناکردن ژنان بە مافە ڕەواکانی چین تاکوو بتوانن توانا‌و بەهرە شاراوەکانی خۆیان بدۆزنەوەو دواجار ئەو بەهرەیە بخەنە خزمەتی کۆمەڵگە؟ ئایا پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانیویان بە کردەوە خزمەت بە پێشخستنی مەسەلەی ژنانی کورد بکات ؟ دەرنەکەوتنی ژنان لە ئاستی باڵای سیاسی لای پارتەکانی ڕۆژهەڵاتدا ، بۆ کەمتەرخەمی ئەوان لە پەروەردەکردن ژنان یاخۆد بێخەمی خودی ژنان دەگەرێتەوە؟ بۆچی لای زۆربەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی( بە ڕۆشنبیران و ئەوانەشەوە گوایە بە لێکتیگەشتن و خۆشەویستی بەیەکگەشتوون)، خێزان دەبێتە سەنتەری دژایەتیکردنی یەکترو مەکۆیەک بۆ نواندنی دەسەڵاتی ژن یان پیاو.لە کاتێکدا خێزان یاخود خانوادە بە ناوەندی بەخشینی سۆز‌و خۆشەویستی و لێکتێگەشتن لەدونیا دەناسرێت؟ ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-09 22:07:26
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :عومهرشێره ژنی وه‌کو تو فاتمه خانم هه‌تا زۆر بن هه‌ر که‌مه پرسیارکه‌مه ئاوایه زوحاک له زیوسی خودای یونانی هاتوه به رای ئیوه؟؟؟؟ ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2010-01-05 11:09:18
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :Zainab Fatahhiawadarm nmunat zor bn barez Fatma. Dastt xosh bo aw isha bashany krduta. mn away Aristotelsm xowendotawa zor basha gianakam dast xosh dktor gian. ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-31 23:18:16
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :hawbir Azamiزۆر جێگه‌ی خۆشحاڵیه که کوردستان که‌سانی وه‌ک تۆیی هه‌یه. ئایا تا ئیمه له کۆێ بتوانین به‌رهه‌مه‌کانی به‌رێزتانمان ده‌ستکه‌وێت، له کتێبخانه‌ی ئینته‌رنێتی هه‌یه. پێت وایه خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی بووه‌ته پێویستییه‌کی ئه‌مرۆی? ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-31 11:32:07
وه‌ڵام:
كوردی نووسین
| :::: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ » :::: وتـــار » :::: وتــووێژ » :::: كۆمه‌ڵایه‌تی » :::: هونه‌ری » :::: ڕه‌نگاوڕه‌نگ » :::: ئاگادارییه‌كان » :::: په‌یوه‌ندی » ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 156
» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به وه‌شان ده‌کات
» بانگه‌وازی ژماره ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن » دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده، له پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای تورکیاوه بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن. » کاک عارف باوه‌جانی، که میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه. » شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی! » ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه » خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور. » له ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه، » قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی » Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan » وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به بۆچوونی ئێمه له باتی ئه‌وه‌ی بس له یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه باس له 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت، » له پێوه‌ندی به کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه » له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین » پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند . » توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا » چ جۆره ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟ » هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' » له ناو بردنی پ .ک .ک . به چ مه‌به‌ستێک؟ » هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی بایكۆت .... » دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له بلژیک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:27
|
||||
|
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved
|
||||||