|
::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::
| ||||||
|
::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی :
پێنچ شه‌ممه 9/9/2010 ::: |
||||||
| :: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | | ||||||
|
|
که‌ژاڵ ئیسماعیل شاعیر وڵامی رسیاره‌کان ده‌داته‌وه
میوانی ئه‌م جاره‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان به‌ریز که‌ژاڵ ئیسماعیل، که به‌شێوه‌ی خواره‌وه و به پێنووسی خۆی پێناسه‌ی ناوبراوتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین.
ناوم كه‌ژاڵ ئیسماعیل عبدلله یه، له شاری سلێمانی له‌دایك بوم، باوكم خه‌ڵكی شاری سه‌قزه‌و كوردی ڕۆژهه‌ڵاته، خانه‌واده‌ی هه‌مو وان له‌و شاره بۆیه منیش خۆم به خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌زانم و وه‌ك سلێمانی خۆشم ئه‌وێت. ده‌رچوی خانه‌ی مامۆستایانی سلێمانیم، ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ك مامۆستا كاری وانه‌بێژیم كردووه له بابه‌ته‌كانی ( ئینگلیزی، مێژوو، جوگرافیا ) له قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی شار، ماوه‌یه‌ك یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر بوم له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شار، خوێندكاره‌كانی ئه‌و قوتابخانه ( خوێندنگا ) به‌گشتی مناڵانی ئاواره و دا‌و ویستگه‌ی كاركردنم قوتابخانه‌ی ( گۆیژه) ی سه‌ره‌تایی بو ، تا ساڵی ٢٠٠٣ به‌یه‌كجار كوردستان‌م جێهێشت و هاتمه وڵاتی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ خیزانه‌كه‌م. گه‌رچی پێشه‌ی مامۆستا حه‌زی من نه‌بو به‌ڵام به‌درێژایی ڕۆژانی كاركردنم بۆ ساتێك ئه‌ركی خۆم وه‌ك مامۆستا و دایك غافڵ نه‌كردوه. چیرۆكی من له‌گه‌ڵ شیعر و نوسین ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانێكی زۆر ، ئه‌و ده‌مه‌ی هێشتا ژیانم به‌چاوی كچێكی ١٤ ساڵ ده‌بینی ، له پێشدا به نوسینی په‌خشان و نامه ده‌ستم پیكرد ، پیشه‌كی نامه‌كانم ده‌ستاوده‌ست له‌نێوان هاوڕێكانم ئه‌گه‌ڕاو لای خۆیان ئه‌یاننوسی ، خولیای خوێندنه‌وه‌ی شیعر بوم . دیوانی شاعیره‌گه‌وره‌كانم ئه‌سه‌ند و به‌رده‌وام ئه‌مخوێندنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وی زیاتر منی ئاشق به‌شیعر كرد ( حه‌زره‌تی نالی ) بو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زم به‌زمانی عه‌ره‌بی بو ڕۆژنامه و گۆڤاره عه‌ره‌بیه‌كانم ئه‌خوێنده و یه‌كه‌م شاعیر كه خولیای شیعره‌كانی بوم ( نزار قه‌بانی ) بو هه‌رچه‌ن تێگه‌یشتن له ده‌قه‌كانی ئه‌و بۆ كچێكی وه‌ك من گران بو به‌ڵام له كورته كاتێكدا ژماره‌یه‌ك شیعرم نوسی كه تائێستا زۆریان ماون به‌و قه‌ڵه‌مه نوسراون كه وانه‌كانم پێده‌نوسی .... ئه‌وی منی له‌و جیهانه پڕ ئه‌فسونه دابڕی هاوسه‌رگیریم بو له‌ته‌منی ١٦ ساڵیدا . زینده‌گی ناو ماڵ و منداڵ و كاره‌كه‌م به جۆرێك سه‌رقاڵیان كردم كاتێك به‌خۆما هاتمه‌وه زۆر دواكه‌وتوم و غه‌درێكی گه‌وره‌م له‌و خولیا جوانه كردووه ، هه‌ڵبه‌ت نیگاركێشانیش خولیایه‌كی دیكه‌م كه هه‌ر زۆ له‌نێو خۆما كوشتم و ئه‌ویش په‌شیمانییه‌كی دیكه چون گه‌لیك تابلۆ و پۆرترێتی نایابم كیشابو و به‌رده‌وام له مه‌رسه‌می قوتابخانه له‌گه‌ڵ مامۆستای هونه‌ر سه‌رقاڵ بوم به‌تایبه‌ت له اڵانی كۆتایی خوێندنم. له‌ساڵی ٢٠٠٥ له وولاتی هۆڵه‌ندا ده‌ستم به نوسین كرد و بڕیارمدا چیتر تواناكانم نه‌مرن، ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌قی شیعریم بلاوكرده، سه‌ره‌تا له‌ماڵپه‌كوردییه‌كان ، ئێستا خاوه‌نی ده‌یان وتاری كۆمه‌ڵایه‌تیم و به‌رده‌وام له هه‌ندێك ڕۆژنامه‌ی كوردستان بابه‌ته‌كانم بلاو ئه‌كرێنه‌وه جگه له ده‌قه شیعرییه‌كان كه خۆشبه‌ختانه منیان وه‌ك ژنێك به هه‌وادارانی شیعر ناساند . خاوه‌نی دیوانێكی شیعریم به ناوی ( ئێواره‌یه‌ك به‌ر له هاتنی مه‌رگ ) چاپخانه‌ی هه‌رزان - سوید . له گۆڤاری گه‌پ ستونی تایبه‌تم هه‌یه به ناوی ( دوعا) كه پیش‌تر ژماره‌ی ٣٥ دانه له ڕۆژنامه‌ی ڕزگاری بڵاوبونه‌وه . به‌زمانی عه‌ره‌بی گه‌لیك بابه‌ت و شیعرم له مركز النور بڵاوكردۆته‌وه و زۆریان له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوبونه‌ته‌وه. به‌و زمانه‌ش ئێش و ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌م پێناسه‌کردوه. وه‌ك ژنێك خۆم به خه‌مخۆری ژنانی هاو جنسم ئه‌زانم بۆیه زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانم باس له كێشه‌كانی ژن و بارودۆخی ژیانی ئه‌مڕۆی ژن ده‌كه‌ن . ژاماره‌یه‌ك بابه‌تم له بواری ده‌رونناسی نوسیوه و له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان وه‌ك بابه‌تێكی گرنگ بایه‌خداره ... له‌و باره‌وه گه‌لیك دیدارم له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدراوه . له‌قۆناغی كۆتایی كۆلیژی ده‌رونناسی خوێندكارم ، به‌داخه‌وه له‌به‌ر هۆكارێكی تایبه‌ت تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتاییم دواخست به‌ئومێدم ئه‌و خه‌ونه‌ی لاویشم بێته‌دی سه‌ركه‌توانه ئه‌و قۆناغه ببڕم . شیعاری من له‌ژیان خۆشه‌ویستییه چونكه به خۆشه‌ویستی ئه‌توانین هه‌موو دیوه جوانه‌كانی ژیان ببینین گه‌رچی له زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیان به‌خت یاوه‌رم نه‌بووه و ژیان غه‌دری زۆری لێم كردووه وه‌ك ژنیك به‌ڵام وه‌ك ئینسانێك هه‌میشه بۆ خۆم ، بۆ منداڵه‌كانم ، بۆ ئاسوده‌یی له به‌خشینی خۆشه‌ویستی ناوه‌ستم. www.serbexo.com . serbexo4@gmail.com که‌ژاڵ ئیسماعیل شاعیر وڵامی رسیاره‌کان ده‌داته‌وه پرســــار له‌لایه‌ن :Herim Salhi Kejal xanm to wek jneKi roshnbir ta chende bawert be xebati Fomonisti heye, bawert be xebat bo Serbexoy Kurdistan heye yane ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-07 14:56:23 وه‌لام / هه‌رێم گیان سوپاس بۆ پرسیاره‌كه‌ت ئه‌زیزم خه‌باتی فیمینیست وه‌ك هه‌ر خه‌باتێكی دیكه كار‌و چالاكی ده‌وێت ، دواتر ئێمه هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی خه‌باتێكی فیمینستی ژنانه هه‌ڵبگیرسێنین كه هێشتا به ته‌واوی ده‌ستمان نه‌خستۆته سه‌ر زامه‌كانی ژنان ، ئه‌و ئه‌كرێت و ئه‌وترێت ته‌نها شوعاراته و قسه‌و پرۆژه‌ن له‌فایلی داخراودا ، ژن به‌ته‌نها ناتوانێت مافی خۆی ده‌سته‌به‌ربكای بێ هه‌مئاهه‌نگی پیاو چونكه ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌ق واله‌ژیر ده‌ستی پیاودا و پیاو ئه‌توانێت ئه‌و بڕیاره بدات ، نه یاسا نه پێگه‌ی ژن له‌نێو نێوه‌نده‌كانی ده‌سه‌لات و بڕیاردا جێی هه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ی بتوانێت ببێته خاوه‌ن خه‌باتێكی فیمینستی ، دواتر ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه له ڕێگه‌ی كه‌لتورو ئایدیا و نه‌رێته‌وه كه‌مێك عادیلانه و به ئینسافه‌وه بڕوانێته ژن و توڕه‌بون و هه‌ڵچونی پیاوه‌تی خۆی به‌ڕوی ژن‌دا به‌تاڵ نه‌كاته‌وه ژن ئه‌توانێت هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ هه‌ڵكێشێت و دوای ئه‌وه به‌خۆیدا بچێته‌وه تاوه‌كو بتوانێت له‌سه‌ر پرۆژه‌ی داواكانی خۆی كاربكات ، هه‌ركات ئایدۆلۆژیای نێرسالاری له‌كاركه‌وتو یه‌كسانخوازی هاته ئارا ئه‌و كات ژن خه‌باتی ئه‌بێته كاركردن له‌پێناو بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌و وه‌ك ئینسانێكی ئازاد هیواو خوازه‌كانی دێنه‌دی ، ئه‌بێت چاوه‌ڕێبین چونكه زه‌مه‌ن كه‌فیله به‌و گۆرانكارییانه‌و ئێستا هه‌رچی بڵێین ته‌نها له وه‌حی خه‌یاڵ و ته‌خمینیاته . به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت تایبه‌ته به‌خه‌بات .. ئه‌توانم بڵێم ئێستا خه‌بات شێوازێكی دیكه‌ی جیاواز له خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی گه‌ره‌كه ، ڕاسته كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌درێژایی مێژوو گیرۆده‌ی زوڵمی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره حاكمه‌كانه و به‌شێكی زۆری تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ی كوردبونی خۆی وه‌ده‌ست نه‌كه‌وتوه‌و ئه‌وه‌س له‌یاد نه‌كه‌ین ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به‌هێزن و پیویستیان به یه‌كگرتویی و نه‌فه‌سێكی قوڵ هه‌یه ، به‌ئومێدم هه‌ر به‌شێك له‌به‌شه‌كانی كوردستان بتوانێت ئازادی خۆی وه‌ربگرێت و كوردستان ببێته خاكێكی یه‌كپارچه‌ی خاوه‌ن یه‌ك ده‌وڵه‌ت و ته‌نها خه‌ون نه‌بێت . پرســــار له‌لایه‌ن :Shler Azizi Swed mn xosh7allm ke jni wa zirek le kurdistan debinm, Kejal xanm, bo to wek xanmeki Rojhelati Kurdistan ta esta be bashi be Rojhelati Kurdistan nenasrawi ? le Partekan u Serkrdekani Rojhellati Kurdistan kamian denasi, bawert be chi shewe xebateke bo jnan ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-08 17:24:12 وه‌ڵام / خاتو شلێر منیش خۆشحاڵم وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌ناسراوم ئه‌توانم بڵێم ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڕێ و شیعردۆستانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوی من ئاشنان و له‌ڕێگه‌ی به‌ریدی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڕێ كۆنتاكیان له‌گه‌ڵ كردوم و چه‌ن جارێك بابه‌تی من له ڕۆژنامه‌ی شاری مه‌ریوان بڵاوبۆته‌وه و هه‌روه‌ها گۆڤاری مه‌هاباد ... راسته به‌نسبه‌ت ئه‌و ژماره زۆره له‌وانه‌یه كه‌م بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاوانی خۆشم بێت له‌وانه‌یه من شاره‌زاییم كه‌متر بێت به‌ماڵپه‌ڕه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌رچه‌ن له‌ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌و ماڵپه‌رانه وه‌ك ڕۆژه‌هلات و پێشمه‌رگه‌كان و زۆر له ماڵپه‌ڕ و ویبلاگی ڕۆژه‌ههه‌ڵات كه‌خۆم به سودفه له‌ڕێگه‌ی گوگل به‌رچاوم كه‌وتون .. ژماره‌یه‌كی زۆر وتار‌و ده‌قی شیعریم بڵاو بۆته‌وه و ئێستاشی له‌سه‌ر بێت ، ئه‌زیزم منیش پێم خۆشه ئازیزانی ڕۆژهه‌ڵاتیش بابه‌ت و شیعری من بخوێننه‌وه كه له‌ڕێگه‌ی ڕۆژنامه‌كانی كوردستان بڵاو ئه‌بنه‌وه وه‌ك ( كوردستانی نوێ ، ڕێبازی ئازادی ، سڤیل و زۆر له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی شاری هه‌ولێرو سلێمانی ) . ئه‌زیزم من باوه‌ڕم به‌و خه‌باته‌یه له ده‌نگی ژن بگه‌یه‌نێته ئه‌و ناوه‌نده باڵایانه‌ی حوكمیان به‌ده‌سته ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خه‌باتێكی راستگۆیانه نه‌ك له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراو یان حیزبه‌وه ، ژن ئه‌توانێت به‌هره‌و تواناكانی خۆی به‌ئاكام بگه‌یه‌نێت و ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بێت ، به‌شداریكردنی جیدی ژن سه‌ره‌تا له‌نیو خێزان ده‌ستپێده‌كات به قایمكردنی پێگه‌ی خۆی وه‌ك ئینسان دواتر له‌شوێنی كار ، له‌خوێندنگه‌كان ، له‌شوێنی كاری .. تاده‌گاته كۆمه‌ڵگه ، وه‌لانانی ترس كاری ژن و خه‌باتی ئاسانتر ده‌كات چونكه ڕه‌گه‌زی مێ هه‌رله‌مناڵییه‌وه گیرۆده‌ی ترسه ، ئه‌و ترسه له نێر ، له‌گه‌ڕه‌ك ، له‌كۆمه‌ڵگه ، ترس له‌به‌شداریكردن و هاتنه نێو كایه‌كان وه‌ك ئینسانێكی خاوه‌ن ئه‌قڵ و توانا نه‌ك وه‌ك كارپێكراوێك ، به‌ئومێدم ئه‌مانه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بێنه دی . به‌نسبه‌ت پارت‌و سه‌ركرده‌كان من وه‌ك ژنێك كاری سیاسه‌ت ناكه‌م واته له‌هیج حیزبێكی سیاسی ئه‌ندام نیم و ڕێز له هه‌موو حیزبێكی سیاسی كوردستان ده‌گرم گه‌ر خه‌بات له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد بكات و هه‌موو سه‌ره‌ك حیزب و پارتێكی دڵسۆز به‌گه‌ل و نیشتمان وه‌ك یه‌ك وان لای من و ڕێزم بۆیان هه‌یه به‌ڵام وه‌ك ناسینی شه‌خسی كه‌سیان له‌نزیكه‌وه ناناسم جگه له‌وه‌ی به‌دواچونم هه‌یه بۆ چالاكی و كاره‌كانیان . پرســــار له‌لایه‌ن :zagros em katet bash emrw xebaty gely kurd bw serbexwei chon debinyt o hwkany chyh? aya cyavazy le beyn parchekany kurdistan bw davay serbexwei heyh?bwchy ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-08 17:37:49 وه‌ڵام / زاگرۆس گیان هه‌مو كاتێكت خۆشی ئاسوده‌یی بێت ، ئه‌زیزم كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره دوژمنێكی زۆری هه‌یه و دوژمنه‌كانی به‌هێزن ، دواتر گه‌ر ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی دونیا ئاره‌زو بفه‌رمون و ئازادی و یه‌كپارچه‌یی كوردستانیان قه‌بوڵ بێت ئه‌وا به‌ته‌نها ئیمزایه‌ك دێته كایه به‌ڵام ئه‌وه هیچكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه نییه ، دواتر كورد له‌هه‌رپارچه‌یه‌كی كوردستان پێویسته خۆی به‌خاوه‌نی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی بزانێت ، بۆ پێت وایه باشوری كوردستان كه ماوه‌ی چه‌ن ساڵه ئازاده هێشتا ئارام و بێكێشه‌یه ؟ نه‌خێر ئێستاش له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته دوژمنه‌كانی بێت كه هاوسێ و هاوڕێی گیانی به‌گیانین جارێكی دیكه باشوری كوردستان بێته‌وه ژێر چنگی داگیركه‌ر .. ئه‌وه‌تانێ ماده‌ی ١٠٤ ی تایب‌ت به كێشه‌ی كه‌ركوك كه‌ده‌بو دووساڵ پێش ئێستا یه‌كلایی كرابایه‌وه هێشتا به هه‌ڵواسراوی ماوه و كوردی كه‌ركوك هیچیان حاصڵ نه‌كردووه . پرســــار له‌لایه‌ن :زاگرۆز تاوگۆزی که‌ژاڵ خانم ئایا به‌ریزتان وه‌ک شاعیرێکی نه‌ته‌وه‌یی خۆتان ده‌بینن، یا شاعیرێکی کراوه‌بۆ گشتیی ، مه‌به‌ستم له‌نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه‌که‌ئایا هه‌ڵبه‌سته‌کانت تایبه‌تن به‌نه‌هامه‌تی گه‌له‌بنده‌سته‌که‌مان ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-29 و/ ئه‌زیزم زاگرۆس گیان سوپاس بۆ پرسیاره‌كه‌ت ، ئه‌وه من نیم بانگێشه‌ی به‌شاعیربونی خۆم بده‌مه گوێی خوێنه‌ر ئه‌وه خوێنه‌ر ده‌بێ ئه‌و شه‌ره‌فه به‌من ببه‌خشێ ، من وه‌ك ژنێك زۆربه‌ی ده‌قه‌كانم له‌ئازاری ژنانی نیشتمانه‌كه‌م سه‌رچاوه‌یان گرتووه ، ئازاری غوربه‌ت و نامۆیی ، ئازاری زوڵم و نابه‌رابه‌ری ژن ، دوری ، له ده‌قه‌كانما ئه‌بینرێن ، دواتر وه‌ك ژنێك خاوه‌ن سۆزی ژنایه‌تی ده‌قه‌كانم گوزارشت له ده‌نگی ژنانه‌ی پڕ له‌سۆز ئه‌كه‌ن ، شیعرم بۆ نیشتمان و بۆ ئه‌شق و بۆ ئازار نوسیوه . پرســــار له‌لایه‌ن :سوره‌کورد چه‌ند به‌رهه‌مت چاپکراوه، کام شاعیر هانده‌رت بووه، ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-29 11:48:13 و/ ته‌نها به‌رهه‌مێكی چاپكراوم هه‌یه ئه‌ویش ژماره‌یه‌ك ده‌قی شیری له‌خۆ گرتووه به‌ناوی ( ئێواره‌یه‌ك به‌ر له هاتنی مه‌رگ ) له‌ووڵاتی سوێد به هاوكاری هاوڕێیه‌كی به‌ڕێزم له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی ئه‌رزان به‌چاپ گه‌یه‌نراوه ساڵی ٢٠٠٧ . مه‌سه‌له‌ی هاندان شتێكه‌و كاریگه‌ری شتێكی دیكه ، هیچ شاعیرێك هانی نه‌داوم وه‌ك ڕۆحێكی زیندو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و شاعیرانه‌م له‌سه‌ره كه ڕۆحیان هه‌میشه زیندووه و له‌سه‌رو هه‌موویان حه‌زره‌تی نالی .. ساڵانێك ده‌قی ئه‌و كه‌ڵه ساعیرانه‌م ئه‌خوێنده‌وه هێشتا مناڵ بوم .. دیاره گه‌ر به‌هره نه‌بێت هیچ كارێك نایه‌ته ئه‌نجام .. هه‌ڵبه‌ت نوسینی شیعریش لای من له‌و سۆنگه سه‌رچاوه‌ی گرتووه . پرســــار له‌لایه‌ن :Xemgin Kurdistani که‌ژاڵی به‌ڕێز ، له‌سه‌رکرده‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کامیان له‌نزیکه‌وه ده‌ناسی ، یا کامیان به‌چالاکتر ده‌زانی له‌گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-29 11:49:17 خه‌مگینی ئه‌زیز سوپاس بۆ پرسیاره‌كه‌ت پێم وابێت پێشتر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه .. به‌ڵام شتێك هه‌یه ئه‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌ویش ڕاستگۆیی سه‌ركرده‌كانه له‌بڕیاردان و ڕابه‌ڕایه‌تیكردن ، ناوی سه‌ركرده‌كانم بیستووه و له خه‌بات و دڵسۆزی زۆربه‌یان ئاگادارم ، ئه‌و كه‌سه‌ی بیه‌وێت ببێته ڕابه‌ر و نوێنه‌ری حیزبێك هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ خۆی بڕیاری داوه كه هاوغه‌م و هاوئازاری نه‌ته‌وه بێت بۆیه پێم وایه هه‌ریه‌ك له‌و سه‌ركردانه شایه‌نی خۆشه‌ویستی و ڕێزن .
پرســــار له‌لایه‌ن :Xemgin Kurdistaniکه‌ژاڵی به‌ڕێز ، له سه‌رکرده‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کامیان له نزیکه‌وه ده‌ناسی ، یا کامیان به چالاک‌تر ده‌زانی له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-29 11:49:17
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :سوره کوردچهند به‌رهه‌مت چاپکراوه ، کام شاعیر هانده‌رت بووه ، ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-29 11:48:13
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :زاگرۆز تاوگۆزیکهژاڵ خانم ئایا به‌ریزتان وه‌ک شاعیرێکی نه‌ته‌وه‌یی خۆتان ده‌بینن، یا شاعیرێکی کراوه بۆ گشتیی ، مه‌به‌ستم له نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه که ئایا هه‌ڵبه‌سته‌کانت تایبه‌تن به نه‌هامه‌تی گه‌له بنده‌سته‌که‌مان ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-29 11:46:23
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :zagros em katet bash emrw xebaty gely kurd bw serbexwei chon debinyt o hwkany chyh? aya cyavazy le beyn parchekany kurdistan bw davay serbexwei heyh?bwchy ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-08 17:37:49
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :Shler Azizi Swedmn xosh7allm ke jni wa zirek le kurdistan debinm, Kejal xanm, bo to wek xanmeki Rojhelati Kurdistan ta esta be bashi be Rojhelati Kurdistan nenasrawi ? le Partekan u Serkrdekani Rojhellati Kurdistan kamian denasi, bawert be chi shewe xebateke bo jnan ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-08 17:24:12
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :Herim SalhiKejal xanm to wek jneKi roshnbir ta chende bawert be xebati Fomonisti heye, bawert be xebat bo Serbexoy Kurdistan heye yane ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-12-07 14:56:23
وه‌ڵام:
كوردی نووسین
| :::: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ » :::: وتـــار » :::: وتــووێژ » :::: كۆمه‌ڵایه‌تی » :::: هونه‌ری » :::: ڕه‌نگاوڕه‌نگ » :::: ئاگادارییه‌كان » :::: په‌یوه‌ندی » ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 156
» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به وه‌شان ده‌کات
» بانگه‌وازی ژماره ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن » دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده، له پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای تورکیاوه بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن. » کاک عارف باوه‌جانی، که میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه. » شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی! » ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه » خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور. » له ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه، » قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی » Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan » وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به بۆچوونی ئێمه له باتی ئه‌وه‌ی بس له یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه باس له 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت، » له پێوه‌ندی به کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه » له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین » پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند . » توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا » چ جۆره ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟ » هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' » له ناو بردنی پ .ک .ک . به چ مه‌به‌ستێک؟ » هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی بایكۆت .... » دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له بلژیک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:76
|
||||
|
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved
|
||||||