|
::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::
| ||||||
|
::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی :
شه‌ممه 9/4/2010 ::: |
||||||
| :: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | | ||||||
|
|
ئەو بەڕیزانەی کە پرسیاریان ئاراستەی کاک ئەیوب کردوە، با لێرەدا وڵامەکانی خۆیان بخۆێنەوە. کاک ئەیوب وڵامی سەرجەم پرسیارەکانی داوەتەوە.
ئەو بەڕیزانەی کە پرسیاریان ئاراستەی کاک ئەیوب کردوە، با لێرەدا وڵامەکانی خۆیان بخۆێنەوە. کاک ئەیوب وڵامی سەرجەم پرسیارەکانی داوەتەوە.
کاک ئه‌یوب وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه، به سوپاسه‌وه. له‌دایک بوی ساڵی ٢٦٧١ی کوردی، له شاره دڵگیر و جوانه‌که‌ی بانه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، و هه‌ر له‌وێش، له ژێر بۆمبارانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئێران و ئێراقدا و شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری هه‌شت ساڵه، که له ئه‌رز و شاره‌کانی کوردستان کرا، ده‌رسی ته‌واو کردوه و به ته‌مای خوێندنی موهه‌ندیسیی ئێلێکتریسیته بوه که له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که به واحیدی باش بۆ خوێندنگای باڵا ده‌رچوه، به‌ڵام له لایه‌ن ئیتیڵاعات و گوزینشه‌وه له ڕویشتن و ته‌واو کردنی خوێندنی باڵا مه‌حروم کراوه. دواتر چه‌ندین ساڵی ته‌مه‌نیی لاویی خۆی بۆ خه‌باتی پێشمه‌رگانه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌رخان کردوه. ساڵی ١٩٩٥ هاتۆته ئوروپا و هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی ژیانی ئوروپای دامه‌زرێنه‌ری کۆمیته‌ی حیزبه‌که‌ی له‌و وڵاته و کادری سیاسی و ته‌شکیلاتی له‌وێ بوه و تا کاتیی ئیستیعفای له حیزبه‌که‌ی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئه‌و وڵاته بوه. به هۆی پێنووسه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌یه‌وه بۆ گشت سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستان که‌سێکی ناسراو و به‌رچاوه بووه. له‌و پێوه‌ندییه‌شدا یه‌کێک بوه له‌و که‌سانه‌ی که بۆ دامه‌زڕانی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایه‌ن که‌سی دامه‌زرێنه‌ر به‌رده‌وام ڕاوێژی له گه‌ڵ کراوه، و دواتر له ماوه‌ێه‌کی کورت‌دا بۆته ئه‌ندامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، و له یه‌که‌مین کۆنفڕانسی سه‌رتاسه‌ری ئه‌و پاڕته‌ش‌دا وه‌ک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه. ئێستاش وه‌ک ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی و که‌سێکی به‌رچاو له ڕیزه‌کانی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه به‌رزه‌کانی گه‌له‌که‌مان بۆ وه‌ده‌ست خستنیی مافی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری به‌رده‌وامه له تێکۆشان، ناوبراو به‌ڵێنی داوه که بۆ وه‌دیهێنانی هه‌مو ئامانجه به‌رزه‌کانمان، له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بێ‌وچان و بێسڵ کردن، درێژه به‌و خه‌باته ڕه‌وایه بدات. خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌م پ.ئه‌له‌کتڕۆنییه‌ی خواره‌وه‌ش پرسیاره‌کانیان ئاراسته‌ی کاک ئه‌یوب بکه‌ن. Serbexo4@gmail.com پرسیاری میوانه‌کان له کاک ئه‌یوب.
پرســــار له‌لایه‌ن :Hengaw Azizikak Aiub sillaw, eme komellek xwendkari Rojhellati Kurdistanin le yekek le zankokani ran, eger nawi zankoke bnosm yekser kesf debin, bellam eme be tewawi siastekani PSK qbolle, bryarman dawe xzmeti siasiman legell ew parteda bet, tkaye emali taybeti kak Aref bo bnere btwanin temasi legell bgrin, her bjin u serkewo bn, bo Serbesti u Serfrazi Geli kurd. 7 xwendkari Rojhellati Kurdistani ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-03-15 14:53:51
وه‌ڵام:برای به‌ڕێز کاک هه‌نگاو، منیش هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ خۆت و هه‌ڤاڵانت ئاواتمه و پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به پاڕتی خۆتان بزانن و له هاوکاریه‌کانتان و له تێکۆشانتان زۆر به‌خته‌وه‌رم و هیوادارم وێنه‌تان زۆر بێت، بێ‌شک به تێکۆشانه‌کانی ئێوه و باقی هاوبیرانی دیکه‌مانه‌وه‌یه که پاڕتی سه‌ربه‌ستیی توانیویه‌تیی تا ئه‌م ڕاده گه‌شه بکات. لاوان و خوێندکاران و ڕۆشنبیران و پێشکه‌وتنخوازان و سه‌ربه‌خۆخوازان و ژنانی یه‌کسانی خواز و هتد...، هه‌مو ئه‌و قیشرانه‌ن که له پاڕتی سه‌ربه‌ستیی به باشی جێگایان ده‌بێته‌وه و ئێوه‌ش پێویسته که ئه‌م پاڕته به هی خۆتان بزانن و بێ شک هه‌مو پێکه‌وه به هاوکاری یه‌کتر له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانین، به ئامانجه به‌رزه‌کانمان که سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کوردستانه له ڕۆژهه‌ڵات، بگه‌ین.
پرســــار له‌لایه‌ن :arya ahmadiweray rezu slaw 1 ta chend petwaye hokare serekyekan bo damzerandni dewleti kurdi le kurdstanda amaden? 2 serkewtni her bzonteweyek pewisti be se fakteri grng heye, yek reberayetiyeki karame, do hezu pshtiwani nawxoyi w dwacar pshtiwani dereki, berezt be serncdan be lawazi hokari nawxoyi hzbe kurdyekan, petwaye regay behezkrdni fakteri nawxoyiw fakterekani dike chin? ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-03-09 13:38:57
وه‌ڵام:1- سڵاو کاکه ئاریای به‌ڕێز، دیاره پرسیاره‌که‌ت به گشتیی پرسیوه و منیش هه‌ر به گشتی وڵامت ده‌ده‌مه‌وه، گه‌لی کوردستان زۆر له مێژه ئاماده‌یه که خۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و ئیقلیمیی خۆی به ده‌سته‌وه بگرێت و وه‌ک هه‌مو گه‌لانی جیهان سه‌ربه‌خۆ بێت. کوردستان وڵاتێکی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده له بواری زه‌خیره ژێر زه‌وینیه‌کان وه‌ک نه‌وتی ڕه‌ش و گاز، هاوکات وڵاتێکی پڕ ئاو، پڕ خۆره‌تاو، کوێستانیی و سه‌رسه‌وز و خۆشه، هه‌ر بۆیه له‌باری ئابوریشه‌وه ئاماده‌یه. گه‌لی کوردستان 63 ساڵ له‌مه پێش داوای سه‌ربه‌خۆیی به سه‌رۆکایه‌تیی پێشه‌وا قازی نه‌مر به‌رز کرده‌وه و ده‌وڵه‌تیشی دروست کرد، به‌ڵام دواتر به داخه‌وه به دوای شه‌هید کرانی قازی، دروشمه‌که‌ش هه‌ر به ده‌ست خۆمان تێدا چو و گه‌لی کورد شوێن خودموختاریی که‌وت، که داگیر که‌رانیی کوردستان ئه‌و تۆزقاڵه داخوازیه‌شیان جێ به جێ نه‌کرد و به سه‌رکوت و‌ڵامیان داینه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کورد هه‌ر به دوا کۆمار‌دا له سه‌ر دروشمه‌که‌ی خۆی که سه‌ربه‌خۆییه مابایه‌وه، بێ‌شک تا ئێستا، خه‌ڵکانی جیهان و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش له پشتمان بون و ڕه‌نگ بو تا ئێستا ده‌وڵه‌تی کوردستانیش له مێژ بو دروست بوبویایه! به‌ڵام به داخه‌وه به ناوی خودموختاری و فیدڕاڵی شتێکی ئه‌وتۆمان ده‌ست نه‌که‌وتوه و بگره زۆریشمان زه‌ره‌ر کردووه تا ئێستا. گه‌لی ئاڵبانی ته‌باری کۆسۆڤۆ ساڵی پار به دو میلیون و هه‌شت سه‌د هه‌زار حه‌شیمه‌ته‌وه ده‌نگی سه‌ربه‌خۆیی به‌رز کرده‌وه، وڵاتێکی زۆر بچکۆله و هه‌ژاریشه، ئه‌ی بۆ کورد که چل و پێنج میلیۆنه و زۆریش ده‌وڵه‌مه‌نده و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته، هێشتا نه‌ی توانیوه سه‌ربه‌خۆ بێت، ته‌نانه‌ت له هه‌رێمه‌کانیش هه‌ر سه‌ربه‌خۆ نین؟ بۆ وڵامی ئه‌م پرسیاره له ناو خۆماندا بگه‌رێ و خه‌تاکه خۆمانین. دروسته داگیرکه‌رانی کوردستان دڕنده‌ن، به‌ڵام خۆ ئێمه بۆ خۆیشمان هیچ داواکاریێکی ڕه‌وامان که خه‌ڵکی جیهان پشتیوانی لێ بکات، به‌رز نه‌کردۆته‌وه. داواکاری خودموختاری و فیدڕاڵی کێشه‌ی ناوخۆیی ئێران و ئێراقه و به خه‌ڵکی جیهان مه‌ڕبوت نیه، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی وڵاتێک ئیتر کێشه‌ی ناوخۆیی نیه، به‌ڵکو کێشه‌ێکه که جیهان و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌بێت ته‌داخولی تێدا بکات و حه‌لی کات. بۆیه گونجاوترین دروشم ئه‌مڕۆ و له مێژه بۆ گه‌لی کوردستان، سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆییه و هه‌مو هۆکاره‌کانیش ئاماده‌ن! 2- یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که به ته‌واوی له پرسیاره‌که‌ت نه‌گه‌یشتم، به‌ڵام پێم وابێت له ڕێگاکانی به‌هێز کردنی فاکته‌ره‌کان ده‌پرسیت. هه‌ر کام له‌و فاکته‌رانه خۆیان به سه‌ر فاکته‌رگه‌لی دیکه‌شدا دابه‌ش ده‌بن، وه‌ک دروشمی دروست له کات و ساتی دروست و به تاکتیکی دروست به کار ببردرێت، ئه‌وجار سه‌رکه‌وتن له گه‌ڵ هه‌مو فاکته‌ره‌کانی تر به دڵنیاییه‌وه مسوه‌گه‌ر ده‌بێت. ڕێگای به هێز کردنیان، دۆزینه‌وه‌ی ڕێبه‌ری کارامه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه و ئه‌گه‌ر که‌سێک و سیاسه‌توانێک هه‌یه که زۆربه‌ی خه‌ڵک قسه‌کانیی و ڕێگا چاره‌کانی به لاوه په‌سه‌ند بێت، ئه‌وا پێویسته که به بێ له به‌ر چاو گرتنیی ئه‌وه‌ی که سه‌ر به‌کام حیزبه، پشتیوانی لی بکرێت و به شه‌رتێکیش ک بۆخۆیشی به ڕاستی رابه‌ر بێت و هه‌مو شتێکی بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یی و حیزبه‌که‌ی نه‌وێت، به‌ڵکو هه‌مو له خزمه‌ت گه‌له‌که‌یدا بێت! کاتێک که زێهنیه‌ت و عه‌ینیه‌تیش ئاماده بێت، خه‌ڵکیش خۆ به خۆ یه‌ک ده‌گرن و فاکته‌ری ناوخۆیش په‌ره ده‌ستێنێت و ئه‌وجار له ده‌ره‌وه‌ش وه‌ک هه‌میشه پشتیوانی لی ده‌کرێت.
پرســــار له‌لایه‌ن :که‌ریم سهنگهربهڕێز کاک ئه‌یوب ڕێز و سڵاوی بێ پایانم بۆ تۆی خۆشه‌ویست دایمه له نوسراوه‌کانتدا هه‌ست ده‌که‌م که جیاوازیت هه‌یه، له گه‌ڵ خه‌ڵکانی تر و نوسینه‌کانت دایمه شتییی تازه و په‌یامی نێیان تێدایه، که که‌متر له کوردستان بیستراون. ئه‌م پرسیارانه‌م هه‌یه: 1. کاک جه‌لیلی گادانی له دیمانه‌ێکدا له ماڵپه‌ڕی ڕۆژڕێژ دات کام وتبووی که ئێوه له حیزبی دیموکرات جیا بوونه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات، ئایا ئه‌مه چه‌نده ڕاستیی تێدایه؟ 2. هه‌ر له‌و دیمانه‌دا ناوبراو وتبوی که موجاهیدین هه‌رگیز کوردیان له که‌رکوک نه‌کوشتووه و ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه ده‌سه‌لمێنێت، ڕای ئێوه چیه له‌م باره‌وه، ناوبراو باسیی که‌م به‌ڵگانه ده‌کات؟ 3.باسی پاڕتیی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و چالاکیه‌کانیمان بیستوه و ڕۆژانه‌ش له ماڵپه‌ڕه‌که‌تانه‌وه ئاگاداری چالاکیه‌کانتانم، ئه‌کرێ هێندێک له زمانیی خۆتانه‌وه باسیی پاڕتیی سه‌ربه‌ستیمان بۆ بکه‌ن؟ سپاس بۆ وڵامدانه‌وه‌تان ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-03-07 05:52:32
وه‌ڵام:1. به‌ڕێز کاک که‌ریم سڵاو و ڕێزی منیش بۆ جه‌نابت، هیوادارم نوسراوه‌کان به که‌ڵک و سودمه‌ند بن و به هه‌ده‌ر چونی کات نه‌بن. له وڵامی پرسیاری یه‌که‌متاندا، ده‌بێ بڵێم که کاک جه‌لیل له‌و مرۆڤه هه‌ره تێکۆشه‌رانه‌ی وڵاته‌که‌مانه و من ڕێزی تایبه‌تم بۆی هه‌یه. ئه‌وه‌ی که ئێمه بۆ ده‌سه‌ڵاتی تاک جیا بوبێتینه‌وه، هه‌ڵه‌یه، چونکو ئه‌ندامانی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ته‌نیا له یه‌ک حیزب‌دا نه‌بون، به‌ڵکو پێشتر له چه‌ند حیزب‌دا بون و ئێستاش ئه‌م ڕێبازه نوێیه‌یان که سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆییه گرتۆته به‌ر. به‌ڵام کاتێک که باسی حیزب و ده‌سه‌ڵات ده‌کرێت، ده‌بێت بلێـم که زۆر سروشتییه که هه‌ر پاڕتێکی سیاسی که له دایک ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئامانجیه‌تیی، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و شته‌ی که خۆی پێی دروسته پیاده‌ی بکات. ئێمه پاڕتێکی سیاسی، سێکولار، دیمۆکڕات، یه‌کسانیخواز، نوێخواز و سه‌ربه‌خۆییخواز و لیبڕاڵین، ئه‌گه‌ر ئێمه له داهاتودا به ده‌سه‌ڵات بگه‌ین ئه‌وا ئه‌م شتانه پیاده ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر حیزبێک کمونیست بێت یا سوسیالیست یا ئیسلامی یا مه‌سیحی و یا فیدڕالیخواز و ئێرانچی، دیاره ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی پێی هه‌یه پیاده‌ی ده‌کات، جا خه‌ڵک پێویسته بۆخۆیان چاره‌نوسی خۆیان دیاری بکه‌ن، که ئایا چاره‌نوسیان ده‌ده‌نه ده‌ست کام حیزبه؟ هیوادارم وڵامه‌که‌م گه‌یاندبێت! 2. دیاره ئه‌وه شتێکی شاراوه نیه که موجاهیدین له ئێڕاق به گشتیی و له که‌رکوک به تایبه‌تیی وه‌ک هێزی میلیشیای سه‌دام حسین کارییان ده‌کرد و له شه‌ڕه ناوخۆیه‌کانی که‌رکوکیشدا که ئه‌ڕته‌شی به‌عس به ته‌واوی لاواز ببون، ئه‌وه هێزه‌کان و تۆپ و تانکه‌کانی موجاهیدین بون که شه‌ڕیان ده‌کرد و شاهید و به‌ڵگه بۆ ئه‌مانه هه‌ر گه‌لی هه‌رێمی باشوری کوردستان زۆرن و خۆیان شاهیدی ئه‌مه ده‌ده‌ن و له که‌س شاراوه نیه. ئه‌و کاره نامه‌سئولانه‌ی موجاهیدینی خه‌لک که کوشتن و بڕینی خه‌ڵکی بێتاوانی کورد بو و هاوکات پێشمه‌رگه‌کانی هه‌مو هێزه‌کانی باشوری کوردستانیش له خۆ ده‌گرێت، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ئه‌و حیزبه گه‌وره وه‌ک ئه‌مڕۆی به سه‌ر هاتووه! موجاهیدین له داهاتوشدا یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کۆسپه‌کان له سه‌ر ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی کوردستاندا ده‌بن و ئه‌وه خه‌یاڵێکی خاو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر پێمان وابێت که ئه‌وان له داهاتودا هێزێکی بێ ئازار ده‌بن! ئه‌وان بنکیان داکوتاوه و ڕیشه‌دارن و له داهاتودا به‌هێزتریش ده‌بن، پێویست زۆر وریایان بین! 3. پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان (پسک) پاڕتێکی نوێیه که له ناو چواره‌مین ساڵی تێکۆشانی سیاسی و دیپلۆماسی خۆیدایه. پسک توانیویه‌تی له‌م ماوه کورته‌دا زۆر ده‌ستکه‌وتی باش بۆ گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌یدا بکات. پسک که پاڕتێکی سیاسی غه‌یره چه‌کداره، به هه‌وڵ و کۆششێکی فراوانی دیپلۆماسی و سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له سه‌تحی جیهانیدا توانیویه‌تی کێشه‌کانی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گوێی خه‌ڵکان و ده‌وڵه‌تانی جیهانی و هه‌روه‌ها ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بگه‌ێنێت. گه‌لی کورد له ڕوژهه‌ڵات ساڵیانێکی درێژه، له گه‌ڵ هه‌مو که‌م و کوڕیه سیاسی و دروشمدانه‌کانیشی، که شه‌ڕی چه‌کداری بۆ خودموختاری و ئێستاش فیدڕاڵی ده‌کات، به‌ڵام ده‌ستکه‌وتێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه، بێجگه له‌وه‌ی که حیزبه کۆنه‌کان ئه‌مڕۆکه خۆیان به‌و مێژووه‌ی خۆیانه‌وه پێناسه ده‌که‌ن! حیزبه‌کان ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌یان بووه، به‌ڵام گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستکه‌وتێکی ئه‌وتۆی نه‌بووه و بگره له ڕێگای گرتنه پێشی چاره‌نوسی خۆی که سه‌ربه‌خۆییه لادراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا ئه‌م گه‌له دایمه‌ش له ژێر سه‌رکوت و ئازاردا بون. بۆیه ئه‌مڕۆ ئیتر ده‌نگی وشه له ده‌نگی تفه‌نگ به‌رزتره و به سیاسه‌ت و دیپلۆماسی و دروشمی دروست، ده‌توانین گه‌له‌که‌مان زۆر زوتر به ئامانجه ڕه‌واکانی خۆی که سه‌ربه‌خۆییه بگه‌ێنین. هه‌ر بۆیه پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئێستا ده‌ستیی داوه‌ته کاری سیاسی و دیپلۆماسی له ڕاده‌ی جیهانیدا و تا ئێستاش ده‌ستکه‌وتی زۆر گرنگیی وه‌ک ناساندنیی کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و داوای ڕه‌وای سه‌ربه‌خۆیی بۆ یه‌که‌م جار له لای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و پاڕله‌مانی ئوروپا و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیش و زۆر شتی دیکه‌ش که له داهاتودا زیاتر باسییان د‌که‌ین، ئه‌مانه ئه‌مڕۆکه پێناسه و کار و کرده‌وه‌کانی پاڕتی سه‌ربه‌ستین و بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش چون، پێویستیمان به هێزی کارامه‌د و توانا و کادری زیاتر هه‌یه و به خۆشیه‌وه خه‌ڵکانێکی زۆرتر ڕۆژ به ڕۆژ ڕومان تێده‌که‌ن و بێ‌شک له داهاتوشدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و به پشتیوانی ئێوه‌وه سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌له‌که‌مان مسوه‌گه‌ر ده‌که‌ین!
پرســــار له‌لایه‌ن :شاهۆ فیروزی ئه‌وکاته‌ت باش 1- پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کۆزۆڤۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سێربستان ڕووبه رۆژئاوا گوتی بۆ کوردستان سه‌ربه‌خۆ ناکه‌نه‌وه خۆ ئه‌وان زۆرتر له کۆزۆڤۆ ژینوساید و ماڵوێرانییان به‌سه‌رهێنرا. له وڵامیدا رۆژئاوا له‌چه‌ندساڵی ڕابردوو له‌باشوور ئه‌و پاڵپشتییه‌ی ده‌کرد بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌گه‌ر بیانویستایه. به‌ڵام هێزه‌کانی کوردستان بۆ نایانه‌وێ؟ به‌راستی کۆزۆڤۆ هێزێکی رزگاری هه‌بوو مه‌به‌ستم حیزبه که پاڵپشتی له‌خه‌ڵک کرد بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌باشور ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی درا به‌ڵام حیزبه‌کان بۆ پاڵپشتی داوای ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان نین؟ 2- نه‌مر مه‌لا مسته‌فا ده‌یگووت که‌رکوک دڵی کوردستانه و ده‌یان جار حکومه‌ته گۆڕبه‌گۆڕه‌کانی ئێراق ده‌سه‌ڵاتیان به به‌ڕێزیان ئه‌دا به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باشووری به دابڕنی یه‌ک بستی خاکی کوردستانه‌وه قبووڵ نه‌ده‌کرد هه‌موو ته‌مه‌نه پڕ شانازییه‌که‌ی له سه‌خڵه‌ت و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌رییا بوو بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ک بست له‌خاکی کوردستان لێی دانه‌بڕێ. پاش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی باشوور که‌رکوک ڕزگارکرا چ هێزێک له پشتخانی مه‌سه‌له‌که‌دا بوو که کورده‌کانی که‌رکوکیان به‌ده‌سته‌وه دا؟ پاش رووخانی به‌عس دووباره که‌رکه‌ک ڕزگار کرا به‌ڵام دووباره که‌رکووک درایه‌وه باوه‌شی ئێراق. بۆ باشوور وای له‌سه‌ر هات؟ ئه‌مه‌ریکا له‌وپه‌ڕی جیهان هاتبوو خاکێکی دیکه‌ی داگیر کردبوو خۆ ناڵێین وه‌کوو ئه‌مه‌ریکا به‌غدا و به‌سره‌ی داگیر بکردایه ده‌ڵێین بۆ خاکه‌که‌ی خۆیی رزگار کرد و دوباره دایه‌وه باوه‌شی بێگانه؟ 3- له رۆژهه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتی سه‌د حیزبی به‌ری شۆڕشی کوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌مه شۆڕشه یا تیاچوون؟ چ رێکارێک هه‌یه بۆ چوونه ده‌ره‌وه له‌م قه‌یرانه؟ بۆ کوردی رۆژهه‌ڵات له چه‌ندساڵی رابردوو که پاڵپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی لێ ده‌کرا هیچی بۆخۆی نه‌کرد به‌جێی ئه‌م قه‌یرانه ناوخۆییه مه‌گه‌ر ئێران چه‌ند هێنده‌ی سۆڤییات به‌هێزه؟ 4- سه‌ربه‌خۆیی کۆزۆڤۆ روونترین نموونه‌یه بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کلایه‌نه. کورد ده‌توانێت به‌ئاسانی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بسه‌لمێنن کوردستان وڵاتێکی کۆڵۆنییه یان رێکاری راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کلایه‌نه که کۆزۆڤۆش له‌به‌ری گرت ئاسانتره؟ ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-03-05 08:18:02
وه‌ڵام:1- سڵاو کاک شاهۆی به‌ڕێز، ئه‌م کاته‌ی تۆش باش. دیاره له سه‌ره‌وه وڵامی ئه‌م پرسیارانه‌م داوه‌ته‌وه، گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵات 63 ساڵ له‌مه پێش سه‌ربه‌خۆیی به‌رز کرده‌وه، به‌ڵام دواتر حیزبه‌کانی خۆمان دروشمه‌که‌یان شکاند و له باشوریش له ساڵی 1991ه‌وه چه‌ندین جار هه‌لی سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌خساوه و خه‌ڵکیش هه‌ر ئه‌و داوایه‌یان هه‌یه و له ڕاپرسیدا ده‌نگییان پێیدا، به‌ڵام حیزبه‌کان تا ئێستاش هه‌ر له گه‌ڵ ئێڕاقدا ماون و ڕه‌نگه زلهێزه‌کان له پشت ئه‌م ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی نه‌دانه‌ی حیزبه‌کاندا بن، به‌ڵام مادام خه‌ڵک بیهه‌وێت و حیزبه‌کان پشتییان به‌و خه‌ڵکه و به ڕاپرسیی ببه‌ستن، زلهێزه‌کان قسه‌یان نامێنێت! 2- کاک شاهۆی به‌ڕێز ئه‌مه وه‌ک ڕونکردنه‌وه ده‌چێت تا پرسیار، بۆیه پێویست به وڵام ناکات! 3- له به‌شی یه‌که‌می پرسیاری سێهه‌مت نه‌گه‌یشتم، بۆ وڵامی به‌شی دوهه‌مت ئه‌وه‌ی که ڕێگا چاره بۆ هاتنه ده‌ر له قه‌یران چیه، ته‌نیا ئاڵ و گۆڕ له شێوه تێڕوانینه‌کانی تاکه تاکه‌مانه که یه‌کتر به ڕه‌سمیه‌ت بناسین و ڕێزی یه‌کتر بگرین و دێمۆکڕاسی ڕه‌چاو بکه‌ین نه‌ک به‌قسه، به‌ڵکو به کرده‌وه‌ش. هه‌رکات ئه‌مانه‌مان کرد له قه‌یرانیش دێینه ده‌ر، به‌ڵام من به زه‌حمه‌تی ده‌زانم به‌م زوانه هه‌ندێک که‌س خۆیان بگۆڕن، یانی ناتوانن تازه له‌گه‌ڵ ئه‌و خو و ڕه‌وشه کۆنه‌ی پێشویان پیر بون، ده‌بێت ماتڵی نه‌سڵی نوێتر بین. بۆ وڵامی به‌شی سێهه‌می پرسیاره‌که‌ت، ئێران که‌م نیه، ئێران پشتیی هه‌م به ئایدۆلۆژیێکی ئیسلامی شیعه‌ی توندڕه‌و قایم کردووه و سی ساڵه کار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌کات و له هه‌مو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیزی ده‌ستنیشانده‌ی خۆی هه‌یه و له باری ئابوریشه‌وه پشتی به نه‌وت و گاز و شتی دیکه‌ش قایمه. ئه‌گه‌ر بێت و چه‌کی ناوه‌کیش دروست بکات، ئه‌وه ئیتر ئه‌مریکاش له گه‌ڵی به شه‌ڕ نایات. به‌ڵام ئێمه نابێت زۆره‌بان له‌گه‌ڵ وه‌ها ڕژیمێکدا بگرین، ئه‌و ئه‌م هه‌مووه به هێز بێت و ئێمه‌ش به کڵاشینکۆف، کوا ده‌ره‌قه‌تیی ده‌توانین بێین. که‌واته ته‌نیا ڕێگا بۆ سه‌رکه‌وتن، پۆخته کردنه‌وه‌ی دروشمه‌که‌مانه که سه‌ربه‌خۆیی بێت و به ڕاشکاوانه‌ش هه‌مو حیزبه‌کان داوای بکه‌ن و ڕای گشتی خه‌ڵکی بۆ ئاماده بکه‌ن. هه‌ر کات ئه‌مه بو به داواکاری سه‌ره‌کی و ئه‌سڵی خه‌ڵک، ئه‌وجار هه‌م کۆماری ئیسلامی و هه‌میش زلهێزه‌کان ناچارن له په‌سه‌ند کردنی. خۆ کۆماری ئیسلامی چه‌نده ده‌توانێت خه‌ڵک بکوژێت؟ ئه‌مڕۆ ئیتر ئه‌گه‌ر بێت و له سه‌ر سیاسه‌ت سه‌د کورد قه‌تڵ و عام بکات، هه‌مو جیهان لێی ڕاست ده‌بنه‌وه! 4- ئه‌مه‌ش پرسیار نیه و سپاس بۆ ڕونکردنه‌وه‌که‌ت، کۆسۆڤۆ حاڵه‌تی وه‌ک هه‌رێمی باشوری کوردستانی هه‌بو و پاڕله‌مان ده‌نگی به سه‌ربه‌خۆیی یه‌ک لایه‌نه دا و خێرا ڕۆژئاوا و ناتۆ و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پشتییان گرت و به ڕه‌سمیه‌تیان ناسی، هیوادارم باشوری کوردستانیش، که بۆ سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا یه‌ک به‌ڵی و نه‌خه‌یری ماوه، له‌م ماوه کورته‌ی داهاتودا ڕایبگه‌ێنێت و بێ‌شک خه‌ڵکیش به تێکڕای ده‌نگ له پشتی ده‌بن و ڕۆژئاوا و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و هتدیش به ته‌نیای ناهێڵن . هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ کاک شاهۆی به‌ڕێز!
پرســــار له‌لایه‌ن :ریبین سه رخوه شویرای سلاو و ریز بو تو 1ئیوه بیری حزبیتان وه کوو پارتی سه ربه خویی و پارتی ئازادییه بوچی نا به ن به یه ک حزب هه م حزب له کوردستان که م ده بیت هه م بو به ره نزیک ده بین و به هیز تر ده بین بو کیشه ی سه ربه خویی له کوردستان 2بروات هه یه به ره پیک بیت له کوردستان 3په یوندیتان له گه پارتی کوردیکان روزهه لات له چ ئاستیکه 4 چون سه یری خه باتی پژاک ده که ن 5 بوجی ئیمریکا نیوی پژاکی خستوو وه ناوی تیروریسته کان 6ده بیت باش لیبرالیزم تاریف که وه کو و ئینسانیکی لیبرالیزمی؟ 7باوه رت هه یه ئیران له گه ل ئامریکا دوسته؟ هه ر بزین بو بزوتنه وه سه ربه خویی و سه ربه ستی ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-03-05 08:17:38
وه‌ڵام:1 - سڵاو کاک ڕێبینی به‌ڕێز، ئێمه دایمه پێمان وابووه که هێز و وزه‌مان له یه‌کگرتنماندایه، بون به یه‌ک حیزب، پاش ئه‌وه‌ی که دو یا سێ حیزب ده‌نگییان بۆی دا و ویستییان ببنه یه‌ک، ئه‌وجار تازه پێویستی به کارێکی چڕ و پڕ و هه‌مه لایه‌نه هه‌یه که بناخه‌ی ئه‌م یه‌کبونه به ڕێک وپێکی و یاسایی دابندرێت که سبه‌ی ڕۆژ دوباره هه‌ڵ نه‌وه‌شێته‌وه! که‌واته ئێمه هه‌مو کات ئاماده‌ین له گه‌ڵ ئه‌و هێزه کوردیانه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕژیمی داهاتوی ئێرانیش به داگیرکه‌ر بزانێت و دروشمی سه‌ربه‌خۆیی به‌رزکردبێته‌وه به دڵ ئاوه‌ڵه‌ییه‌وه ببین به یه‌ک! 2- به‌ڵی بڕوام هه‌یه که دروست ده‌بێت، چونکو هه‌ل و مه‌رج ناچارمان ده‌کات که یه‌ک بگرین! 3 - له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نێکی کوردی په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و له گه‌ڵ که‌س کێشه‌مان نیه، ته‌نیا جار و بار ڕه‌نگه ڕه‌خنه بگرین یا ڕه‌خنه‌مان لێ بگرن، که زۆر ئاسایی و پێویستیشه! 4 - پژاک هێزێکی سیاسی کوردیی و برا بچوکیی پاڕتی کرێکارانی کوردستانه که چالاکیه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات. له باری سیاسیی و ڕێکخستنه‌کانه‌وه په‌یڕه‌وی له پ‌ک‌ک ده‌کات. 5 - ئه‌وه گرنگ نیه که ئه‌مریکا چی به کێ ده‌ڵێت، گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌و حیزبه چه‌نده له ناو خه‌ڵکدا جێگای خۆی ده‌کاته‌وه! 6 - له‌مه‌ڕ لیبڕالیزم وتارم هه‌یه له هه‌ندێک له ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان بڵاو کراونه‌وه یا له ئاڕشێوی وتاره‌کانی خۆم ده‌توانیت بیانخوینیته‌وه که له‌م ئادڕه‌سه‌ن: www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani 7 - له سیاسه‌تدا هه‌مو شتێک مومکینه و هیچ شتێک غه‌یری مومکین نییه! هه ر بژین بو بزوتنه وه سه ربه خویی و سه ربه ستی
پرســــار له‌لایه‌ن :فه‌رهاد سهقزیوێڕای ڕێز و سڵاو بۆ کاک ئه‌یوب. ئه‌م پرسیارانه‌م هه‌یه. به‌رنامه‌تان چیه بۆ ئاینده له‌گه‌ڵ حوکومه‌تی مه‌رگه‌زی و دوایه‌ش تا چه‌ند هاوکاریتان هه‌یه له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانیه‌کان؟ ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-03-04 08:29:21
وه‌ڵام:سڵاو و ڕێزم بۆ کاک فه‌رهاد، ئێمه نه کۆماری ئیسلامی ئێران و نه حکومه‌تی دوای ئه‌ویش له کوردستان به ڕه‌سمیه‌ت ناناسین. ئێمه هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره کوردی له کوردستان به داگیرکه‌ر ده‌زانین، به‌م هۆکاره ساده ئێمه هیچ به‌رنامه‌ێکمان بۆ داهاتو له گه‌ڵ حکومه‌تی مه‌رکه‌زی نیه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان حکومه‌تی تارانی خۆیان هه‌بێت و ئێمه‌یش حکومه‌تی کوردستان، ئه‌وجار دیاره په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌کان به‌رقه‌رار ده‌کرێن و به‌رنامه‌یان بۆ داده‌ڕێژرێت، به‌ڵام تا گه‌یشتن به ئه‌و مه‌رحه‌له کارمان زۆره! له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له هێزه کوردستانیه‌کان هاوکاری باشمان هه‌یه و په‌یوه‌ندی ڕۆژانه‌مان به‌رقه‌راره و له‌گه‌ڵ هه‌ندێکیتریش به گوێره‌ی کات و ساته‌کان په‌یوه‌ندی هه‌ر هه‌یه و له گه‌ڵ باقیه‌که‌یشی هیچ کێشه‌ێکمان نیه!
پرســــار له‌لایه‌ن :سیروانسڵاو کاک ئه‌یوب هیوادارم وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره‌م به‌یته‌وه 1.ئه‌گه‌ر بکرێ بۆمان ڕوون که‌یته‌وه که هۆی به‌جێ هێشتنی حیزبه‌که‌ی خۆت و جوونه ناو ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان چییه؟ 2.به ڕایی جه‌نابت چی پێویسته بکرێ بۆ یه‌کیه‌تی نێوان هێزه کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ؟ له گه‌ڵ ڕێزی دووباره بۆ جه‌نابت و سایتی سه‌ربه‌خۆ. ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-03-03 21:45:00
وه‌ڵام:1- وێڕای سڵاو و ڕێزم بۆ کاک سیروان، من ڕێکخراوه و حیزب به ئامانج نازانم به‌ڵکو به وه‌سیله یا که‌ره‌سته‌ی ده‌زانم بۆ گه‌یشتن به ئامانج. ئامانجی من گه‌یشتن به بنه‌ماکانی ئازادی و سه‌ربه‌ستیی و مافی مرۆڤ و یه‌کسانیی و سه‌ربه‌خۆییه، بۆ نمونه چاو لێده‌که‌م بزانم که له چ حیزبێکدا ئه‌م ئامانجانه ده‌پێکرێن، ده‌بمه ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه یا خۆ ڕێکخراوێک داده‌مه‌زرێنم. خۆ ناکرێت بۆ نمونه تۆ باوه‌ڕت به ئیسلام بێت و ته‌بلیغی بۆ بکه‌یت و بانگ و سه‌ڵا بده‌ی، به‌ڵام بچیت له که‌نیسه ئه‌م کاره بکه‌یت!، ئه‌گه‌ریش تۆلێڕانس هه‌بێت و ڕێگات پێ بده‌ن، دوای چه‌ند جار پێت ده‌ڵێن ئیتر بڕۆ بۆ مزگه‌وت. هه‌ر بۆیه داوای لێبوردنم له حیزبه پێشوه‌که‌م کرد و ته‌سویه حیسابم کرد و هاتمه ده‌ر. بون به ئه‌ندام له هه‌مو حیزبێکدا ئازاده و هاتنه ده‌ریشه‌وه هه‌ر به هه‌مان شێوه. که‌س له حیزبه‌که‌ی ماره ناکرێت و حیزبیش به هه‌مان شێوه له که‌س ماره ناکرێت. ده‌شکرێت حیزبێک که‌سێک به هی خۆی بزانێت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌وه‌ی که‌سێک حیبزبێک به هی خۆی بزانێت، کولتوری کۆنه و ئه‌مڕۆ ده‌نگی پێ نادرێت، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وه کۆمه‌ڵی ئه‌ندامانن که حیزبێک پێک دێنن و نه‌ک تاقه نه‌فه‌رێک یا گروپێک، حیزب مڵکی هه‌مو ئه‌ندامانی و هه‌واداره‌کانیشیه‌تی!! له هه‌ندێک شوێن حیزب مڵکی نه‌وه‌د له سه‌دی نه‌ته‌وه‌ێکه، بۆ ئه‌وه‌ی نیزیک به هه‌مو جومهوری له‌گه‌ڵه و نه‌وه‌د له سه‌د به هی خۆیانی ده‌زانن. 2- وڵامی ئه‌م پرسیاره‌م له سه‌ره‌وه داوه‌ته‌وه، زۆر به کورتی پێویسته که شێوه تێڕوانینمان بگۆڕین و یه‌کتر ته‌حه‌مول که‌ین و ڕێزی یه‌کتر بگرین و دێمۆکڕاسی له کرده‌وه‌دا ڕه‌چاو بکه‌ین!
پرســــار له‌لایه‌ن :ڕۆزا سنهییله سه‌ره‌تادا پیرۆزبایی و ده‌ست خۆشانه له ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌م بۆ درۆستکردنی ئه‌م سه‌کۆیه. له‌گه‌ڵ ڕێز‌و سڵاوم بۆ کاک ئه‌یوب هیوادارم وه‌ڵامی پرسیاره‌کانم بداته‌وه. 1.چۆن دڕوانیته خه‌باتی سه‌ربه‌خۆخوازان؟ 2.په‌یوه‌ندیتان له گه‌ڵ زانکۆکان و خوێدکارانی ناوخۆی وڵات چۆن ؟چه‌نده؟ 3.له‌م 3 ساڵ ته‌مه‌نی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردوستان توانیویه‌تی وه‌کوو پارتێکی ته‌مه‌ن درێژ خۆی به گه‌لی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بناسێنێ ،جه‌نابت هۆی ئه‌و پێشکه‌وتنه له چیدا ده‌بینی؟ له کۆتاییدا هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم. ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-03-03 21:31:07
وه‌ڵام:1- سڵاو بۆ ڕۆزای به‌ڕێز، نازانم به ته‌واوی مه‌به‌ستت چیه؟ سه‌ربه‌خۆخوازه‌کان ئه‌مڕۆکه 3 ده‌سته‌ن، ئه‌وانه‌ی که به دروشم سه‌ربه‌خۆخوازن له کوردستان زۆر زۆرن و له سه‌دا نه‌وه‌دی ئه‌ندامانی هێزه کوردستانیه‌کانیش له ده‌ره‌وه و له ناوخۆ ده‌گرێته‌وه و ئه‌وانه‌ن که به دروشم و به ئاره‌زوی دواڕۆژ سه‌ربه‌خۆ خوازن، ده‌سته‌ی دوهه‌م خوازیارانی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له کوردستان و له ناخۆی وڵاتن و ئه‌وانه‌ن که ڕۆژانه له ژێر سه‌رکوت و خه‌فه‌قانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێراندان و زۆریشن و ده‌توانم بڵێم هه‌ر ئێستاکه له سه‌دا حه‌فتا تا هه‌شتای خه‌ڵک داواکاری سه‌ربه‌خۆیین، به‌ڵام ده‌سته‌ی سێهه‌م ئه‌وانه‌ی وه‌ک تێکۆشه‌ری ئه‌م ڕێبازه و وه‌ک هاوبیری سه‌ربه‌خۆییخواز که ڕاسته‌وخۆ و ڕاسته‌قینه و به کرده‌وه بۆ ئه‌م ڕێبازه تێ بکۆشن، به داخه‌وه وه‌ک شه‌کر که‌من و به‌ڵام به خۆشیه‌وه ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژ ڕو له گه‌شه و زیاد بونن. ڕۆژانه تێکۆشه‌رانی دێرین به‌م ئاکامه ده‌گه‌ن که گه‌لی کورد هیچ ڕێگاێکی دیکه‌ی نیه بۆ ڕزگاری بێجگه له سه‌ربه‌خۆیی. سه‌ربه‌خۆیی سه‌ره‌تایی ترین مافی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ێکه و مادام بۆ فارس و تورک و عه‌ڕه‌ب و عه‌جه‌م ڕه‌وایه، بۆچی بۆ من بڤه بێت؟ کێ ئه‌مه‌ی دیاری کردوه؟ دیاره داگیرکه‌ران به دروشم و ئایدۆلۆژی جیاواز و دوای ساڵه‌ها کارتێکه‌ری ئه‌مه‌یان له مێشکی زۆر که‌س و له‌وانه سیاسیه‌کانیشمان خزاندووه، به‌ڵام هیچکام له‌وانه گرنگ نین، گرنگ ئه‌وه‌یه که ئێمه به تێکڕای ده‌نگ هاواری سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ین و وه‌ک سێڵاو هه‌رچی کۆسپه له سه‌ر ڕێگامان لایان به‌رین! ئه‌مه شه‌ڕی نیهایی و کۆتاییه و پاشان ڕزگاری، سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌میشه و بۆ خۆمان و بۆ نه‌سڵه‌کانی دواڕۆژمان مسوه‌گه‌ر ده‌که‌ین! 2- به خۆشیه‌وه په‌یوه‌ندیمان زۆره و ڕۆژانه‌ش ڕو له گه‌شه‌یه. 3- هۆکاره‌کان بۆ پیشکه‌وتن زۆرن، چه‌ند دانه‌ێکیان ناو لێ ده‌به‌م. کار و تێکۆشانی بێ وچانی هاوبیرانمان له ده‌ره‌وه و له ناوخۆی وڵات یه‌کێکه له هۆکاره‌کان. به‌ڵام ڕوشتی ڕو له گه‌شه‌ی بیری سه‌ربه‌خۆیی له ناو هه‌مو چین و توێژه‌کانی گه‌لی کوردستان و ته‌نانه‌ت کۆنه سیاسیه‌کان و کۆنه چه‌په‌کانیش هۆکارێکی گرنگی دیکه‌ی ئه‌م پێشکه‌وتنانه‌ن. هۆکارێکیتر خه‌باتی دیپلۆماسیی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئه‌توانین ناو لێ به‌رین که له مێژوی حیزبایه‌تیی کوردستاندا که‌م بووه و هۆکارێکی گرنگیی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که دروشمیی سه‌ربه‌خۆیی، دروشمێکی ڕاسته‌قینه و ڕه‌وا و سروشتیی گه‌لی کوردستانه و ڕۆژانه خه‌ڵک ئیمانی پێ دێنن و هه‌واداری و پشتیوانی لێ ده‌که‌ن. یه‌کێکیتر له هۆکاره‌کان هزری ئازادمه‌نێشی بۆ کۆمه‌ڵگا و بۆ تاک تاکی مرۆڤ و یه‌کسانیخوازی بۆ ژنان و پیاوان و سێکولاریتێت و به کورتی لیبڕاڵ بونی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه! له کۆتاییدا هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم.
پرســــار له‌لایه‌ن :فریشته کهریمسڵاو کاک ئه‌یوب. سوپاستان ده‌که‌م که وه‌ڵامی پرسیاره‌کانم بده‌نه‌وه. 1- هیچ پرۆژه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ سازکردنی زمانێکی ستانداردی کوردی هه‌یه؟ 2- په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئه‌حزاب و ڕێکخراوی دیکه‌ی کوردی چۆنه؟ ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-03-03 17:09:28
وه‌ڵام:سڵاو و ڕێزم بۆ فریشته‌ی به‌ڕێز، بۆ دانانی زمانی ستانداردی کوردی هه‌ر ئێستاکه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له باشوری کوردستانیش مشت و مڕی له سه‌ر ده‌کرێت و ڕا و بۆچون له‌مباره‌وه زۆره. دیاره پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پشتیوانی ده‌کات له هه‌ر کۆبونه‌وه و سێمینارێک که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یا مه‌به‌ستی له‌م نه‌وعه بگیردرێت. ڕه‌نگه له داهاتودا بۆخۆشمان ڕاسته‌وخۆ بکه‌وینه شوێن ئه‌م مه‌وزوعه! له سه‌ره‌وه وڵامم داوه‌ته‌وه، به کورتی په‌یوه‌ندیمان باشه و له گه‌ڵ که‌سییان کێشه‌مان نیه!
پرســــار له‌لایه‌ن :خه‌نده سهردهشتیسڵاو! کاک ئه‌یوب ئایا بۆ مبارزه‌ی سه‌ربه‌خۆیی پێویستمان به له‌شکرێکی گشتی کوردستانی نییه؟. ژنان له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان چی نه‌خشێکیان هه‌یه؟. ئێوه‌ش به قه‌وڵی حیزبه‌کانی دیکه‌مان ژنی واتان نییه له ئاستی ئه‌وه‌دا بێت، عزوی ڕه‌هبه‌ری بێت؟. سوپاس. خه‌نده سه‌رده‌شتی / دانیمارک ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-03-03 15:05:10
وه‌ڵام:سڵاو و ڕێزم بۆ خه‌نده خانم، به‌ڵی ده‌م خۆش زۆر جوان بۆ بابه‌ته‌که چوویت، به‌ڵام پێویسته که ئه‌م پرسیاره هه‌ندێک ڕوونتر و شی بکرێته‌وه که مه‌به‌ست له له‌شکری گشتیی چیه و چۆن دروست ده‌کرێت؟ ئێمه وه‌ک پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێمان وایه که پێش ڕوخانیی کۆماری ئیسلامی کۆنگره‌ێکی نیشتمانیی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتیی کوردستان پێک بێت له هه‌مو حیزبه‌کان و پێکه‌وه ده‌وڵه‌تێک له تاراوگه دروست بکه‌ن و به هه‌موان به هێزی بکه‌ن و ڕادیو و تلویزێۆنێکی قه‌وی هه‌بێت و ئه‌مانه. دیاره به تێئۆری ده‌توانرێت به ئیشتیای خۆمان بیڕازێنینه‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه به کرده‌وه ده‌کرێت؟ ئایا حیزبه‌کان دێنه پشت دروست کردنی وه‌ها ده‌وڵه‌تێکی تاراوگه که پاڕله‌مانیشی هه‌بێت و له دوای ڕوخانی کۆماری ئیسلامی به حازری و به ئه‌ڕته‌ش و پاڕله‌مانی خۆیه‌وه بچێته‌وه ناو وڵات و کارتیی به‌ره‌ندی له به‌رانبه‌ر فارس و ئازه‌ری به ده‌سته‌وه بێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕو بدات، کورد له ڕۆژهه‌ڵات هیچییان له ئوروپاییه‌کان که‌متر نابێت، به‌ڵام به‌و وه‌زعه‌ی من ده‌یبینم، ئه‌مه به داخه‌وه سه‌ر ناگرێت، مه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ سبه‌ی موعجیزه‌ێک ڕو بدات. له پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ژنانیش هه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یان هه‌یه وه‌ک ئه‌ندام که پییاوانیش هه‌یانه. من هیچ مشت و مڕێک له‌مه‌ڕ ئه‌وه ناکه‌م که ئایا ژنێک ده‌توانێت له ئاستیی ڕه‌هبه‌ریدا بێت یا نه‌خێر پیاوێک ده‌توانێت له‌و ئاسته‌دا بێت، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کار و چالاکیی و تواناییه‌کانی فه‌ردی ئه‌و ژنه یا خۆ ئه‌و پیاوه. به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی، به پێی په‌یڕه‌وی ناو خۆی په‌سه‌ند کراوی کۆنفڕانسی یه‌که‌می پسک، ماده‌ی پانزده‌هه‌م، 30 له سه‌ی ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تیی پسک ژنانن، واته به بێ ده‌نگی کۆنگره و به بێ به‌ربه‌ست دروست کردن له سه‌ر ڕێگای ده‌نگ هێنانه‌وه‌ی ژنان له سه‌رکردایه‌تیدا، حه‌وتوێک پێش کۆنگره، ژنانی پسک خۆیان له ناو خۆیاندا هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی ژنان هه‌ڵده‌بژێرن و به ئاماده‌یی ده‌چنه کۆنگره‌وه و به پێی تیعدادی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی، 30 له سه‌دی ئه‌و تیعداده ژنانن. که‌واته ئه‌گه‌ر کۆنگره بڕیار بدات که بۆ نمونه 20 ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی هه‌بژێردرێت، له‌و بیست ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تیی شه‌ش نه‌فه‌رییان ژنانن که له کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان له ناو هه‌مو ژنانی ئه‌ندامدا ده‌نگیان هێناوه‌ته‌وه و به بێ کێشه، له‌گه‌ڵ 16 ئه‌ندامیی پیاو، سه‌رکردایه‌تیی پسک پێک دێنن. ئه‌م شێوه ئاسانکاریه بۆ هێنانه مه‌یدانی ژنانی کورد له ڕێبه‌ری و حیزبایه‌تیدا، تا ئێستا له هیچ حیزب و ڕێکخراوێکیی کوردستاندا نه‌بووه و ئه‌مه تاکتیکێکیی زۆر گونجاو و دوروسته بۆ ئه‌وه‌ی ژنانی ناو پسک مافییان نه‌خورێت و له لایه‌ن ده‌نگیی زۆرینه‌ی پیاوانه‌وه، ماف و کورسیی ژنان پارێزراو بێت بۆ ئه‌وه‌ی که به کرده‌وه یه‌کسانیی به‌ینیی ژنان و پیاوان له ناو پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا ڕه‌چاو بکرێت و نه‌ک ته‌نیا به قسه بێت یا خۆ بۆ خۆنواندن بێت! دیاره ئه‌گه‌ر ڕۆژێک بێت و ئه‌ندامانی ژن و پیاو له ناو پسکدا به قه‌ده‌ر یه‌کتر بن، ئه‌وجار ماده‌ی پانزده‌ش لا ده‌چێت و ئیتر هه‌ڵبژاردنه‌کان نۆڕماڵ ده‌چنه پێشه‌وه و ڕه‌نگه کۆنگره سه‌رۆکێکی ژن بۆ پاڕته‌که‌ی هه‌ڵبژێرێت یا نه‌خێڕ ڕه‌نگه له سه‌دا په‌نجا یا خۆ شه‌ستیی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی له داهاتوودا که ڕاده‌ی به‌شداری ژنان زیادی کرد، ژن بن. ده‌بێت ڕاوه‌ستین و داهاتو ببینین! سوپاس. خه‌نده سه‌رده‌شتی / دانیمارک
پرســــار له‌لایه‌ن :ئاکام سهقزیسڵاو ، ده‌ست خۆشانه ئاراسته‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌م، بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌کۆ تایبه‌ته، که ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستییه‌وه لێی ئاگادار بووم. به خێرهاتنی به‌ڕێز کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی ده‌که‌م. پرسیاره‌کانم به شێوه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی کاک ئه‌یوب ده‌که‌م. 1. ئایا پێتان وانییه که ڕۆژانه هه‌م له کوردستان و هه‌م له‌نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی جیهان، بزووتنه‌وه‌ی سوسیالیستی و کۆمۆنیستی به‌ره‌و کزی ده‌روات و بزووتنه‌وه‌ی ناشیونالیستی گه‌شه ده‌ستێنێ؟ 2. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، تا چه‌نده توانیوێتی له نێۆخۆی وڵات بناسرێت؟. 3. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، تا چه‌نده توانیوێتی به خه‌باتی دیپلوماتی پشتیوانی بۆ داوای سه‌ربه‌خۆی کورد کۆکاته‌وه؟. 4. زۆر جار من ووته‌یه‌کی کاک عارف باوه‌جانی ده‌بیسمه‌وه که ده‌ڵێ: ئه‌و که‌س ولایه‌نانه‌ی که پێیان وایه شوعاری سه‌ربه‌خۆیی ئیستا کاتی نه‌هاتووه، با پێمان بلێی که‌ی کاتی دێت، یا که‌ی ڕؤژێک دێت فارس و عه‌ره‌ب و تورک به ئێمه بلێن، فه‌رموون سه‌ربه‌خۆیی خۆتان وه‌رگرن، من به ته‌واوی ته‌ئیدی ئه‌و قسه‌ی ده‌که‌م، به‌ڕێزتان له‌و بواره‌دا بۆ که‌سانی دوودڵ له خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی چی ده‌ڵێن؟. ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-03-03 11:56:35
وه‌ڵام:1- سڵاو و ڕێزم بۆ کاک ئاکام، ڕاستیه‌که‌یت ئه‌وێت ئه‌وه ئه‌به‌ده‌ن بۆ ئێمه وه‌ک پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان گرنگ نیه و مه‌شغه‌ڵه‌شمان نیه که ئه‌مڕۆکه چ هزرێک ڕو له گه‌شه‌یه و کامیان ڕو له ڕکوده، بۆ ئه‌وه‌ی که هزر که‌ره‌سته‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانج و گرنگ ئامانجه و نه‌ک بیرۆکه. هه‌روه‌ها ئێمه ئه‌لاقه‌مان به‌و شێوه شه‌ڕه فیکریه‌وه، که له کوردستان له ڕابردودا باو بوه و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی ناوخۆییشی لێ بۆته‌وه و هه‌مو هێز و وزه‌کانی به خۆیه‌وه مه‌شغول کردوه، نیه و ئێمه هێزه‌کانمانی پێوه مه‌شغوڵ ناکه‌ین. ئه‌و شه‌ڕه فکریه به جێ دێڵین بۆ هه‌واخوازه‌کانیی و پێشمان وایه ئه‌وه شه‌ڕی فیکری فه‌یله‌سوفه‌کانه و نه‌ک شه‌ڕی حیزبه‌کان! هه‌ر به‌م هۆکاره سادانه ئێمه حه‌ول ده‌ده‌ین که نه‌چینه ئه‌و مه‌یدانی شه‌ڕه ناپێویسته‌وه و به‌ڵکو حه‌ول ده‌ده‌ین که له هه‌ر ڕێگاێکی باش و مومکینه‌وه ئامانجه به‌رزه‌کانمان بپێکین. ئه‌مڕۆ زۆر گرنگه که ئێمه بزانین چۆن و له کوێوه وڵاته‌که‌مان به سه‌ربه‌ستیی و به سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌ێنین. بۆیه پێویسته که هێزه‌کانمان به‌م ئامانجه‌وه تێکه‌ڵ یه‌ک که‌ین و پێکه‌وه له لوتکه‌ی ئامانجه‌کانمان که سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌مانه، بڕوانین! 2-به خۆشیه‌وه ده‌توانم بڵێم که پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که حیزبێکی نوێیه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له کوردستان ناسراوه و ڕۆژانه خه‌ڵک په‌یوه‌ندی پێوه ده‌گرن. بۆ هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که پێیان وایه، گه‌لی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێت و پێویسته که سه‌ربه‌خۆ بێت و له داهاتودا به سه‌ربه‌خۆیی، خۆی خۆی به‌ڕێوه به‌رێت، زۆر به ئاسانی په‌یوه‌ندی به حیزبی خۆیانه‌وه، واته پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه ده‌گرن. ئه‌مڕۆکه په‌یوه‌ندی گرتن به حیزبه‌کانه‌وه له هه‌مو شتێک ئاسانتره و دۆزینه‌وه‌شیان به هۆی ئینتێڕنێته‌وه زۆر سه‌خت نیه، حیزبی ئێمه پشتیی به ته‌بلیغاتی گران و زۆر و زه‌به‌نده‌شه‌وه قایم نیه، به‌ڵکو ته‌نیا ڕاستیی و دروستیی دروشمه‌کانمان خه‌ڵک و هه‌واداران و ئه‌ندامان بۆلامان ڕاده‌کێشن و خۆشمان به‌مه زۆر دڵگه‌رمین! 3- ئێمه حزبێکی چه‌کدار نین، به‌ڵکو چه‌کی ئێمه قه‌ڵه‌م و دیپلۆماسیه. مادام ئێمه به‌م دو چه‌که مۆدێڕنه موسه‌له‌ح بین، ده‌شتوانین هه‌ر له ڕێگای دیپلۆماسیی و نوسین و هۆشیاری و ڕۆشنگه‌ریه‌وه بچینه ناو دڵ و مێشکی گه‌له‌که‌مانه‌وه. خۆشبه‌ختانه ئێمه کات و زه‌مه‌نمان له‌گه‌ڵه، واته زه‌مه‌ن، زه‌مه‌نیی شه‌ڕی چه‌کداریی نه‌ماوه، به‌ڵکو زه‌مه‌نیی دیپلۆماسیه‌ت و ڕۆشنگه‌ریه. و دوباره خۆشبه‌ختانه گه‌لی کوردستانیش ئه‌مڕۆکه زۆر له جاران ڕۆشنتر و خوێنده‌وارتر و کراوه‌تر بیر ده‌که‌نه‌وه و هاوکات خه‌ڵکانی جیهانیش نفره‌تیان له چه‌که و ڕوێکی خۆش به چه‌ک پیشان ناده‌ن! که‌واته ئێمه تاکتیکی به‌جێمان له کات و ساتیی گونجاو‌دا به‌ده‌سته‌وه‌یه و خۆی ئه‌مه ڕه‌مزی پێشکه‌وتنه‌کانی ئێمه له سێ ساڵی ڕابردودا بون. ئێمه توانیومانه به کاری دیپلۆماسیی له سه‌تحیی جیهاندا به گشتیی و ئه‌مریکا و ئوروپا به تایبه‌تیی خه‌ڵکانێکی زۆر بۆ لای کێشه‌ی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پرسیی سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌که‌مان ڕابکێشین و هاوکات دۆستانێکی زۆریش بۆخۆمان و بۆ گه‌له‌که‌مان په‌یدا بکه‌ین، که زۆر پشتیوانی له شێوه‌ی خه‌باتیی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌که‌ن و به‌م شێوه توانیومانه پردێک بین له به‌ینیی دۆستانیی کورد و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌تحیی جیهانیدا و ئه‌مانه بۆ ئێمه‌ش و بۆ گه‌لی کوردستانیش به سه‌رکه‌وتن به حیساب دێن که له دواڕۆژدا حه‌تمه‌ن زۆر به که‌ڵک و به سود ده‌بن و هه‌نگاوه‌کانی دواڕۆژمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئاسانتر ده‌که‌نه‌وه! 4- منیش هاوبیر له‌گه‌ڵ هاڕێ عارف پێم وایه که ئه‌م پرسیاره‌ی که گۆیا کات و ساتیی سه‌ربه‌خۆیی هاتووه یان نا، پرسیاریکی نا به جێیه! کات و ساتیی سه‌ربه‌خۆیی نه‌هاتووه یانی چی؟ یانی ئێمه هه‌تا هه‌ین هه‌ر کۆیله و ژێرده‌سته بمێنینه‌وه؟ کێ ئه‌م کات و ساته ته‌عیین ده‌کات که کێ سه‌ربه‌خۆ بێت و کێ نه‌بێت؟ دیاره له ڕووی ئوسولیی و مه‌نتقی و مافیی مرۆڤییی و دێمۆکڕاسیه‌وه ئه‌گه‌ر چاو له پرسیاره‌که بکه‌ین و وڵامی پێ بده‌ینه‌وه، ده‌توانین بڵێین که ته‌نیا گه‌لی کوردستان بۆخۆیان ده‌توانن له ڕێگای ڕاپرسیێکی گشتیی و ئازاد و هه‌مه‌لایه‌نه ده‌نگ به‌وه بده‌ن که سه‌ربه‌خۆ بن یا خۆ سه‌ربه‌خۆ نه‌بن و له چوار چێوه‌ی قاپوڕی ئێران‌دا بمێننه‌وه! هه‌ر کات ئه‌م ڕاپرسیه له سه‌ربه‌ستیی ته‌واودا و به بێ مانیپولاسیۆن و ته‌قه‌لوب چووه پێشه‌وه و زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌نگییان به ناسه‌ربه‌خۆیی دا، ئه‌وا ئێمه‌ش ملکه‌چی ڕا و ده‌نگی خه‌ڵکین و ڕێسپێکتمان له به‌رانبه‌ر ده‌نگیی خه‌ڵکدا ده‌بێت و هاوکات ته‌بلیغاتی خۆشمان و قسه‌ی خۆشمان ده‌که‌ین و به هه‌موان ڕا ده‌گه‌ێنین که ناسه‌ربه‌خۆییێک که خه‌ڵک بۆخۆیان ده‌نگی پێ بده‌ن، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژوویه. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه گه‌لی کوردستان هه‌رگیزاوهه‌رگیز ده‌نگ به ناسه‌ربه‌خۆ بوونی خۆیان ناده‌ن، به‌ڵکو به هه‌زار و یه‌ک هۆکار و سه‌به‌ب، گه‌لی کوردستان ئه‌گه‌ر هه‌لی بۆ هه‌ڵ که‌وێت و مه‌جالی ئازادی بۆ بڕه‌خسێت، ده‌نگ به سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات و خۆی له بنده‌ستیی ده‌یان و بگره سه‌دان ساڵه‌ش بۆ همیشه ڕزگار ده‌کات. ________________________________________ هه‌ر لێره‌شدا به پێویستی ده‌زانم که سپاسی ستافی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ بکه‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی که بۆ منیان ڕاخساند. هاوکات پیرۆزبایی جێژنی نه‌ورۆز له ستافی به‌ڕێزی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌م و هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتنتان له ساڵی نوێی 2709دا بۆ به ئاوات ده‌خوازم! براتان ئه‌یوب ڕه‌حمانی 29ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2708ی کوردی 19ی مارسی 2009ی زایینی
كوردی نووسین
| :::: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ » :::: وتـــار » :::: وتــووێژ » :::: كۆمه‌ڵایه‌تی » :::: هونه‌ری » :::: ڕه‌نگاوڕه‌نگ » :::: ئاگادارییه‌كان » :::: په‌یوه‌ندی » ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 149
» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به وه‌شان ده‌کات
» بانگه‌وازی ژماره ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن » دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده، له پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای تورکیاوه بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن. » کاک عارف باوه‌جانی، که میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه. » شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی! » ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه » خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور. » له ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه، » قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی » Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan » وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به بۆچوونی ئێمه له باتی ئه‌وه‌ی بس له یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه باس له 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت، » له پێوه‌ندی به کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه » له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین » پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند . » توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا » چ جۆره ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟ » هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' » له ناو بردنی پ .ک .ک . به چ مه‌به‌ستێک؟ » هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی بایكۆت .... » دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له بلژیک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:8
|
||||
|
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved
|
||||||