| مه‌نسور بایه‌زیدی پێویسته سبه‌ی له‌ئه‌ماكن ئاماده بێ |
|
مه‌نسور بایه‌زیدی پێویسته سبه‌ی له‌ئه‌ماكن ئاماده بێ.
پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردو دا بێنه‌وبه‌ره‌یه‌كی زۆر به‌هاوڵاتی مه‌هابادی مه‌نسور بایه‌زیدی كرا و چه‌ند جار له‌سه‌ر یه‌ك، بانگهێشتی ئیتلاعات و ئه‌ماكنی گشتی كرا، پێی راگه‌یه‌نراوه كه پێویسته سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ش جارێكی تر له‌ئه‌ماكن ئاماده بێت. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌مڕۆش مه‌نسور بایه‌زیدی به‌پێی ئه‌و بانگهێشته‌ی له‌هه‌فته‌ی رابردو به‌ده‌ستی گه‌یشتبو له‌ئه‌ماكن ئاماده بو و پاش چوار كاتژمێر مانه‌وه‌ی له‌ئه‌ماكن، پێی وتراوه كه سه‌عات 8ی به‌یانی له ئه‌ماكنی گشتی ئاماده بێت. مه‌نسور بایه‌زیدی كه به‌تاوانی بانگه‌شه بۆ حزبه‌كانی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی ئێران بێنه‌وبه‌ره‌ی پێده‌كرێت و پێشتریش نزیكه‌ی مانگێك له‌زینداندا بوه، هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنی له‌سه‌ره. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌كی له‌مه‌وبه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری مه‌هاباد هه‌ڵیانكوتانوه سه‌ر شوێنی كاری مه‌نسور بایه‌زیدی و چه‌ند كه‌مپیۆته‌ر و كه‌لوپه‌لی شه‌خسی ئه‌ویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردبو و ئێستاش كه‌مپیۆته‌ره‌كانی له‌ئیداره‌ی ئیرشادی ئه‌و شاره ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. |
|
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره: 2009-01-18 12:07:53 |