|
::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::
| ||||||
|
::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی :
پێنچ شه‌ممه 9/9/2010 ::: |
||||||
| :: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | | ||||||
|
|
محمد سلیمانی ئێران به خۆشی مل که‌چی کۆمه‌ڵگای جیهانی نابێ. کاترین ئاشتون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یی یه‌کیه‌تی ئۆروپا ڕۆژی یه‌ک شه ممه ڕایگه‌یاند که هه‌نگاوی یه‌کیه‌تی ئۆروپا له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران ئه‌وه ده‌بێت که ئێمه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وه‌ک پرسێکی گرینگ و ئاڵۆز له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ی دا بگه‌یه‌نینه شوڕای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ باس و لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. خاتوون ئاشتون له دیدارێکی ته‌له‌ڤزوێنی دا له گه‌ڵ کاناڵی" ئیسکای نیوز" سه‌ره‌ڕایی ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی هه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاران، ڕایگه‌یاندوه که له حه‌فته‌ی ڕابردوودا له گه‌ڵ هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا قسه‌ی کردوه‌و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که کێشه‌ی ناوه‌کی جمهوری ئیسلامی قه‌یرانێکی ئاڵۆز و قه‌یراناویه و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ک به‌جیدی ئاوڕ له‌و مه‌سه‌له‌یه بده‌نه‌وه و چیتر نه‌خرێته پشت گوێ. کاترین له درێژه‌ی دیداره‌که‌ی دا ڕایگه‌یاندوه که ئێمه له باره‌ی روداوه‌کانی نێوخۆی ئێران که له‌و ماوه‌یه‌دا رویانداوه به په‌رۆشین و ئه‌وه‌ی که حکوومه‌تی تاران لایه‌نی وتووێژی به‌مه‌به‌ستی یه‌کلای کردنه‌وه‌ی کێشه‌و ناکۆکیه‌کانی له گه‌ڵ ڕۆژئاوا دا قبوڵ نه‌کردوه جێگای نیگه‌رانیه بۆ ئێمه و هه‌ر له‌و کاته‌ش دا به‌ئه‌لاقه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌بین که بزانین هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی تاران له‌و زه‌مینه‌یه‌دا به چیده‌گات. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌داش هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌روه‌یی ئه‌مریکا حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاندووه که ئێمه و هاوپه‌یمانانمان ده‌بێت ئێستا به‌دوای کاریگه‌رترین کاناڵ دا بگه‌ڕێین هه‌تا بتوانین له‌و بواره‌دا زیاتر له پێشوو بڕۆینه پێش و له‌وه‌ی زیاتر کات به‌فیرۆنهدرێت و خۆمان و کۆمه‌ڵگای جیگانی دوچاری نائارامی نه‌که‌ین و ئێران له‌وه‌ی زیاتر ده‌ره‌تانی له‌به‌رده‌مدا نه‌هێڵرێته‌وه، چوونکی ئه‌گه‌ر بیت و به‌وشیاریه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌ڵسوکه‌وت نه‌کرێت و پێش به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران نه‌گیرێت،دوور نیه که زیانێکی گه‌وره بگاته ئاشتی و ئارامی جیهانیه‌وه به هۆی سیاسه‌تی نامه‌سئولانه‌ی حکوومه‌تی ئێران. هه‌ر وه‌ک هه‌تا ئێره‌ش پیشبینی ده‌کرێت ، هیچ یه‌ک له رێگاکانی دیپڵۆماسی که له ئارادان بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی ناوه‌کی ئێران به شێوه‌یه‌کی سیاسی چاره‌سه‌ر بکرێت سه‌ر که‌وتوو نه‌بووه و بگره ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌رۆی تاران به بێگوێدانه کۆمه‌ڵگای جیهانی زۆر لێبڕاوانه په‌ره به‌و به‌رنامه نیازخراپیه‌ی خۆی ده‌دات .وتووێژ له باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی جه‌مهوری ئیسلامی ئێران و ڕازیکردنی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی پیتاندنی غه‌نی سازی ئۆڕانیوم، که نیزیک به شه ش ساڵه له سه‌ر میزی وڵاتانی دونیای ڕۆژئاوایه ڕابگریت، سه‌ر که‌وتوو نه‌بووه و ڕێژیمی ئێران له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا هیچ ئاڵوگۆڕێکی چاوه‌ڕوانکراوی به‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی دا نه‌هێناوه و ئه‌و کێشه‌یه هه‌ر وا به‌رده‌وام له گۆڕێ دایه و حکوومه‌تی ئێران سووره له سه‌ر به ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌که‌ی و قه‌راره له بیره‌وه‌ری هاتنه‌سه‌ر کاری ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ئاخوندی دا ئه‌حمه‌دی نژاد مزگێنی به‌ره‌و پێش چوونی به‌رنامه‌ی هه‌سته‌ی وڵات وه‌ک سه‌ر که‌وتنێکی گه‌وره به گه‌لانی ئێران بدات.سه‌باره‌ت به گۆڕینه‌وه‌ی ئۆڕانیومی خاو به ئۆڕانیومی ئاماده‌کراو که پڕۆژه‌که‌ی له لایان ئه‌مریکا،فه‌ڕانسه ، ئه‌ڵمان و بریتانیاوه پێشکه‌ش به حکوومه‌تی ئێران کرابوو، له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی تارانه‌وه به‌توندی ڕه‌دکراوه‌ته‌وه و که ئه‌وه‌ش به‌هانه‌ی باشتری داوه‌ته ده‌ست به‌ره‌ی ڕۆژئاوا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی خێراتر بهاوێژن هه‌تا له ڕێگای کۆده‌نگیه‌کی گشتی و نێونه‌ته‌وه‌یه‌وه سزای قورس بخه‌نه سه‌ر تاران. ئه‌وه‌ش له کاتێک دایه که روسیه و چین به ده‌لیلی شکارکردنی قازانجی ئابووری و بازرگانی یه‌کانیان له گه‌ڵ حکوومه‌تی تاران، دژایه‌تی هه‌ر جۆره گه‌ڵایه‌ک ده‌که‌ن که نێوه‌رۆک و ئامانجی هه‌ڵگری سزا به دژی ڕێژیمی ئێران بێت و ئه‌و دوو وڵاته زیاتر لایه‌نگری دیالۆگی سیاسین له گه‌ل حکوومه‌تی ئێران دا. هه‌تا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیه ولی سه‌رگی لاوره‌ف به ئاشکرا ڕایگه‌یاندوه که هێشتا کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌کرێ له رێگای دیپڵۆماسی سیاسیه‌وه تاوتوێی کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران بکات و په‌له‌نه‌کرێت له گه‌ڵاڵه‌کردنی سزای توند به‌دژی حکوومه‌تی تاران. ئێستا ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی له په‌یوه‌ندی له گه‌ل کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران دا دووچاری دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانی زۆرتربوونه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا و ئه‌و وڵاتانه نیگه‌رانی هه‌ر جۆره گه‌شه کردن و پێشوه چوونێکی حکوومه‌تی ئاخوندین له‌باره‌ی خۆ ته‌یارکردنی به چه‌کی ناوه‌کی دا. دیاره هه‌ڵوێستی سیاسی و دیپڵۆماسی پکن و مسکۆش بێگوومان و به‌ئاشکرا له به‌رژه‌وه‌ندی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران دایه‌و ئه‌و ڕێگای که ئه‌و دوووڵاته بۆ په‌کخستنی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی تاران هه‌ڵیان بژاردوه له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای جیهانی دا نیه‌و بگره ڕاست به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ڕێسا‌و یاسای بنه‌ڕه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه و هیچ هێزو ده‌سه‌ڵاتێکی دونیا مافی ئه‌وه‌ی پێنه‌دراوه له سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و بازرگانی خۆی هه‌ڵسوکه‌ت له گه‌ڵ کێشه جیهانیه‌کان دا بکات. محمد سلیمانی 01.02.10
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره:
2010-02-04 13:53:06
| :::: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ » :::: وتـــار » :::: وتــووێژ » :::: كۆمه‌ڵایه‌تی » :::: هونه‌ری » :::: ڕه‌نگاوڕه‌نگ » :::: ئاگادارییه‌كان » :::: په‌یوه‌ندی » ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 156
» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به وه‌شان ده‌کات
» بانگه‌وازی ژماره ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن » دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده، له پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای تورکیاوه بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن. » کاک عارف باوه‌جانی، که میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه. » شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی! » ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه » خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور. » له ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه، » قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی » Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan » وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به بۆچوونی ئێمه له باتی ئه‌وه‌ی بس له یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه باس له 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت، » له پێوه‌ندی به کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه » له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین » پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند . » توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا » چ جۆره ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟ » هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' » له ناو بردنی پ .ک .ک . به چ مه‌به‌ستێک؟ » هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی بایكۆت .... » دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له بلژیک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:77
|
||||
|
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved
|
||||||