|
::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::
| ||||||
|
::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی :
پێنچ شه‌ممه 9/9/2010 ::: |
||||||
| :: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | | ||||||
|
|
وتووێژی هاوار بانیخێڵانی له‌گه‌ڵ خاتوو که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی، له‌مه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریکاو گۆرانکارییه‌کانی کوردستان. که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی : ئازادی ژنان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له مێژه سه‌ری هه‌ڵداوه. ![]() له وت‌و وێژی ئه‌م جاره‌ماندا خاتو که‌ژاڵمان دواند سه‌باره‌ت به به‌چه‌ند پرسێک که په‌یوه‌ندیان به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاو سیاسه‌تی نوێی حکومه‌تی ئۆباما له مه‌ر ئه‌و متمانه‌یه‌ی که له لایه‌ن زۆرێک له کچان و ژنانی ئه‌و ووڵاته وه پێی به‌خشراوه ، دواتریش هه‌ڵوێستی کابینه نوێیه‌که‌ی ئۆباما له به‌رامبه‌ر رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران . له گه‌ڵ چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی گرنک په‌یوه‌ندیان به سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی و ده‌ڵه‌ته مه‌زنه‌کان سه‌باره‌ت به کورد. دواتر سه‌رنجی خاتو که‌ژاڵمان بۆ هێنانه ده‌ری رێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵکی ئێران راکێشاو به‌رێزیان به‌م شێوه‌یه هاته ئاخاوتن. که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی ئه‌و ژنه رۆژهه‌ڵآتیه یه که شاره‌زاییه‌کی باشی هه‌یه له دونیای سیاسه‌ت و ژنێکی به ئه‌زمونیشه له بواره جیاجیاکانی دیکه‌دا به‌تایبه‌ت بواری کۆمه‌ڵایه‌تی ، بۆیه به سوپاسه‌وه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ره‌خساندین بۆ ئه‌م وت‌و وێژه . دیداری هاوار بانیخێڵانی. که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی، له گوندی سووره‌تووی سه‌ر به‌ژاوه‌رۆی هه‌ورامان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه، ماوه‌یه‌کی زۆریش له‌شاری سلێمانی ژیاوه. ماوه‌ی 13ساڵیشه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو دوو منداڵه‌که‌ی به‌ناوه‌کانی ده‌ریا و ڕۆز له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی هاواربانیخێڵانی ئایا به‌بروای به‌رێزتان له کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی ئۆباما چاوه‌رێ ده‌کرێت ئ گۆرێکی نه‌وعی له ئێران‌دا بێته ئاراوه‌و له‌و ووڵاته‌ش کورده‌کانی رۆژهه‌ڵآت چه‌نسێک وه‌ربگرن. که‌ژاڵ نه قشبه‌ندی : بۆ هه‌ر جۆره گۆڕانکارییه‌ک له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مریکاوه بۆ سه‌ر رێژیمی ئیستای ئێران، ئه‌وه پرۆژه‌یه‌که که پێشتر له‌لایه‌ن که‌سانی تایبه‌ت به دیاری کردنی سیاسه‌تی ئه‌مریکاوه به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه، من پێم وانییه ئۆباما پشت له‌و ستراتیژیه داڕێژراوه‌ی پێشتر بکات، هه‌موو ئه‌مریکیه‌کان له‌سه‌رئه‌وه یه‌کده‌نگن که وڵاته‌که‌یان هه‌ر به زلهێزی جیهانی بمێنێته‌وه، من پێم وایه که ئۆباماش ته‌واو که‌ری بڕیاره‌کانی ناوه‌ندی ستراتیژی ئه‌مریکا ده‌بێت، ئه‌وه ڕاسته که به هاتنی ئۆباما گۆڕانکاریه‌ک له‌سیاسه‌تی ئامریکا به‌رامبه‌ر به‌ئێران دروست ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ر ئه‌و پرۆژه ده‌بێت که باسمان کرد، یا زۆر ئاشکرایه که ده‌بینین ئۆباما به‌شێک له له‌شکره‌کانی له ئێراق و ئه‌فغانستان ده‌کشێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یانهێڵێته‌وه، ئه‌وه دیاره مه‌به‌ستی ئاماده‌یی ته‌واوی ئه‌مریکایه، بۆ هه‌ر کاتێکی پێویست که هێرش بکه‌نه سه‌ر ئێران. به نسبه‌ت گۆڕانی ڕێژیم و شانسی کورده‌وه، کورد هه‌میشه له گۆڕانکارییه‌کان باشترین هه‌لی بۆ ده‌ڕه‌خسێت و به‌ڵام مخابن وه‌ک مێژووی دووپاتبوونه‌وه ئه‌و هه‌لانه له ده‌ست ده‌دات، ده‌کڕێت بڵێیم به‌و وه‌زعه‌ی که ئیستا له نێۆ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یبینم بۆ وه‌ده‌ست هێنانی شانس خۆش بین نیم، چون دابڕانێکی یه‌کجار زۆر له نێۆ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه، باشترین زامنی سه‌رکه‌وتنی کورد له هه‌ر ئه‌گه‌رێکدا یه‌کڕیزی و ته‌بایی وڕێکه‌وتنیانه، نه‌ک لێک‌دابڕان وسه‌نگه‌ر له یه‌کگرتن. هاواربانیخێڵانی هه‌روه‌ک ئاشکرایه سه‌رکه‌وتنی ئۆباما له هه‌ڵبژاردنی بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ، زیاتر ئه‌و متمانه‌یه‌ی له‌لایه‌ن زۆرێک له کچان و ژنانی ئه‌و ووڵآته پێ به‌خشرا، پێتان وانیه ئۆباما رێگایه‌ک بۆ ئازادی ژنان له جیهان خۆش بکات. که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی: ئازادی ژنان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له مێژه سه‌ری هه‌ڵداوه، بێگۆمان ئه‌م ئازادییه‌ش به پێێ گۆڕانکاری ڕۆژ له جیهان به گشتی و له ئه‌مریکا به تایبه‌تی به‌ره‌و باشتر و رێک وپێک تر ده‌چێت. کلارا زیتچین ئه‌و ژنه قاره‌مانه ئه‌مریکیه بوو که داستانی مێژووی 8 ی مارشی تۆمار کرد، که وابێت له 100 ساڵ پێشه‌وه ئازادی ژنان له‌و شۆێنه سه‌ری هه‌ڵداوه. ده‌کرێت بڵێین به پێی بۆچوونه‌کان وێ ده‌چێت به هاتنی ئۆباما ژیانی ژنان و بێ‌کاری و هیندێک کێشه‌ی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌مریکا به‌ره‌و ڕیگا چاره بڕوا، ئۆباما به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی سور بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دانانی بووجه‌یه‌کی زۆر بۆ بنه‌ماڵه‌کان، کاتێک که‌پێویستیه‌کانی ژیانی بنه‌ماڵه‌کان له‌باری ماڵییه‌وه به‌رته‌ره‌ف بکرێت، که‌وابێت ڕاسته‌وخۆ ته‌ئسیری له‌سه‌ر باشتر بوونی ژیانی ژنان ده‌بێت، و له بواری باشتر به‌خۆی وکردن و گه‌وره‌کردنی منداڵانیشه‌وه. هه‌ر وه‌ها چاره‌سه‌رکردن و دانانی بیمه‌ی نه‌خۆشی بۆ بنه‌ماڵه‌کان گه‌وره‌ترین و باشترین یارمه‌تیه بۆ ژنان، که تاکوو ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ژنانی زگپڕ ) حامیله) به‌هۆی بێ پاره‌یی و نه‌بوونی بیمه‌وه، له‌به‌ر کارکردنی ڕۆژانه‌یان به زگپڕی یان خۆیان یان منداڵیان له‌ناو چوون، ئه‌وه‌ش که‌له‌یه‌که‌م ڕۆژی سه‌رۆکایه‌تی خۆیدا، ژنێکی هه‌ڵبژارد بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا نیشانه‌ی بایه‌خدانی ئۆبامایه‌به‌ژنان. هاواربانیخێڵانی له‌کاتێکدا به بیرمان دێته‌وه داگیرکه‌رانی تورک وفارس هه‌مو رێگایه‌کی نه‌ژادیان گرتۆته به‌ر و به رۆژی روناک مرۆڤی کورد ده‌کوژن و ده‌برن، به‌ڵام له‌و لاشه‌وه روبارێک فرمێسک بۆ غه‌زه ده‌رژن، یان یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا بۆ 25 سه‌ربازی کوژراوی تورک خه‌ریک بون دنیا خراپ بکه‌ن ، ئه‌ی له به‌رامبه‌ر کوردا بۆ بێ ده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن. که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی : ئه‌مه 2 هۆکاری سه‌ره‌که‌ی هه‌یه، یه‌کیان ئه‌وه‌یه که به‌داخه‌وه هه‌موو هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زه‌عیفی دیپلوماتیه‌تی کورد، کورد نه‌یتوانیوه لۆبێکی یه‌کگرتووی به توانای هه‌بێت، کورد نه‌یتوانیوه یه‌ک پرۆژه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئوروپایی وئه‌مریکایی دانوساندن بکات، کورد حیزبانه‌و گروپانه سیاسه‌ت و دیپلوماتیه‌ت ده‌کا. بۆیه دوژمنه‌کانمان زۆر له ئێمه زیره‌ک ترن و ده‌توانن سه‌رنجی ئه‌و وڵاتانه بۆ لای خۆیان ڕاکێشن، له حاڵێکدا له خاک و ئابوری و توانای ئێمه‌ی کوردیش که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن، له به‌هره‌ی کوردستان به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه‌ی کورد، دراوسێکانی خۆیانی پێڕازی ده‌که‌ن و کوردی پێسه‌رکۆپ ده‌که‌ن. لایه‌نی دووه‌میش گه‌ڕێته‌وه‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئۆروپا خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه، ئۆروپا هه‌میشه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌کاندا بووه، بۆ نموونه‌له‌گه‌ڵ ئێران گڕێبه‌ستی چه‌ندین میلیاردی هه‌یه، که‌ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌سه‌ر کورد ڕه‌خنه له ئێران بگرێ ده‌بێ دژی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ببێته‌وه، که‌واته‌کاری وا ناکا، تورکیه چۆن خۆی ئه‌ندامی ناتۆیه‌و هاوڕێیه‌کی باشه بۆ ئۆروپا،هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌یه که ئۆروپا پ‌ک‌ک به‌ترۆریست ناو ده‌با. ئه‌مانه هه‌موو ڕوون و ئاشکران که به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو باسه‌کانه. هاواربانیخێڵانی هه‌لو مه‌رجی سیاسی یان سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دوڵه‌ته مه‌زنه‌کان سه‌باره‌ت به‌کورد له ئێستادا چۆن ده‌بینی . که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی: هه‌ل ومه‌رجی ئیستایی سیاسه‌تی نێۆ ده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به کورد زۆر باشه، هه‌روه‌ک له وڵامی پرسیاری پێشووتر باسم کرد، که پێویسته کورد خۆیشی زیره‌ک بێت، و بتوانی پێوه‌ندی به‌هێز له ئاست نێۆنه‌ته‌وه‌ییدا دروست بکات. پێویسته تواناکانی کورد ئه‌وه‌نده به هێز بکرێن که کارێکی وابکڕێت سیاسه‌تی نێۆده‌وڵه‌تی بیر له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ک بێت بۆ کێشه‌کانی گه‌له‌که‌مان. من خۆشحاڵم که ده‌بینم و ده‌بیسم جار و بار په‌رله‌مانی ئوروپا، کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له سه‌ر دۆزی کورد پێک دێنێت، ئه‌مه‌ش خۆی مانایی ئاوردانه‌وه‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیه له‌گه‌ڵ کورد. هاواربانیخێڵانی بابگه‌رێینه‌وه سه‌ر موجاهدینی خه‌ڵق ، که له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به رێکخراوێکی ترۆرست ده‌ناسرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له لایه‌ن یه‌کیه‌تی ئه‌وروپاوه ناوی له لیستی ترۆرستان تۆماربو، که‌چی ماوه‌یه‌که ئه‌و رێکخراوه له‌و لیسته ده‌رهێنران، ئێوه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ، پاشانیش کۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بریاره‌ی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی چۆن بو. که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی: ئه‌گه‌ر به گشتی لێکی بده‌ینه‌وه موجاهیدین تروریست نه‌بووه، دیاره من وه‌ک کوردێک له‌گه‌ڵ هیچ سیاسه‌تێکی موجاهیدینی خه‌ڵک نیم، به‌س موجاهیدین هێزێکی سیاسی ئێرانییه و به دژی حکومه‌تی ئێران خه‌بات ده‌کات، به بۆچوونی من هیچ هێزێکی ئوپوزوسێۆنی ئیرانی تروریست نییه، ئه‌گه‌ر تروریستی ڕاستیه‌قینه هه‌بێت ئاخونده‌کانن. من هیوادارم که ئه‌و لایه‌نه کوردیانه‌ش به ناحه‌ق خراونه‌ته ناو ئه‌و لیسته‌وه، بهێنرێنه ده‌ره‌وه. هاواربانیخێڵانی گومان له‌وه ناکرێ که ئه‌مریکا له پشت ئه‌م کاره‌وه بێت بۆده‌رهێنانی رێکخراوی موجاهدین له‌و لیسته بۆ مه‌رامی خۆی . که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی: ئه‌وه زۆر ڕاسته‌و هیچ شک و گومانی تێدا نییه. هاوار بانیخێڵانی له کۆتایدا سوپاس بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنتان و به‌رێزیشتان ده‌توانن قسه‌ی کۆتایی بکه‌ن . منیش سوپاسی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌م و هیوام سه‌رکه‌وتنتانه له ئه‌رک وماندووبونتان.
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره:
2009-03-28 19:52:42
| :::: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ » :::: وتـــار » :::: وتــووێژ » :::: كۆمه‌ڵایه‌تی » :::: هونه‌ری » :::: ڕه‌نگاوڕه‌نگ » :::: ئاگادارییه‌كان » :::: په‌یوه‌ندی » ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 156
» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به وه‌شان ده‌کات
» بانگه‌وازی ژماره ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن » دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده، له پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای تورکیاوه بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن. » کاک عارف باوه‌جانی، که میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه. » شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی! » ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه » خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور. » له ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه، » قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی » Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan » وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به بۆچوونی ئێمه له باتی ئه‌وه‌ی بس له یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه باس له 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت، » له پێوه‌ندی به کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه » له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین » پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند . » توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا » چ جۆره ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟ » هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' » له ناو بردنی پ .ک .ک . به چ مه‌به‌ستێک؟ » هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی بایكۆت .... » دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له بلژیک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:78
|
||||
|
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved
|
||||||